ڕاهێنەرەكەی دەربەندیخان بڕیاری كۆتایی نەداوە

ڕاهێنەرەكەی دەربەندیخان  بڕیاری كۆتایی نەداوە
دوای ئەوەی وەرزی ڕابردوو سەردار مەجیدی ڕاهێنەری پێشووی یانەی شێروانەی كەلار ئەركی مەشقی یانەی وەرزشیی دەربەندیخانی لە ئەستۆ گرت بەم هۆیەشەوە ڕاهێنەری ناوبراو لە وەرزی ڕابردوودا توانی داواكارییەكانی دەستەی كارگێڕیی یانەی وەرزشیی دەربەندیخان جێ بەجێ بكات بە مانەوەی تیپەكەی لە خولی پلە یەكەكانی كوردستان بە كۆكردنەوەی 23 خاڵ و لە پلەی حەفتەمی ریزبەندی یانەكان هات، بۆیە لە ئێستادا دەستەی كارگێڕیی یانەی وەرزشیی دەربەندیخانی سەر بەپارێزگای سلێمانی ئارەزووی ئەوە دەكات بۆ وەرزی نوێی خولی پلە یەكەكانی كوردستان سەردار مەجید بە سەرپەرشتی مەشقی یانەكە بهێڵێتەوە، بەڵام تاكو ئێستا ڕاهێنەری وەرزی ڕابردووی یانەكە بەفەرمی گەرەنتیی مانەوەی بە تیپەكە نەداوە لەم بارەشەوە سەردار مەجید ڕاهێنەری پێشووی یانەكە بە گۆڤاری گوڵانی راگەیاندو گوتی: من لە ئێستادا لەگەل هیچ یانەیەك قسەم نەكردووە بۆ ئەوەی وەرزی نوێی خولەكە كارییان لەگەڵ بكەم، وەرزی ڕابردووش توانیم ئەو بەڵێنەی كە بە یانەكەم دابوو بە مانەوەی یانەكە لە خولی پلە یەكی كوردستان توانیم كاری خۆم بكەم، دەستەی كارگێڕیی یانەی وەرزشیی دەربەندیخانیش ئەوان بەفەرمی داوای ئەوەیان لێ كردووم كە بۆ وەرزی داهاتوو لە خولی پلە یەكەكانی یانەكانی كوردستان بۆ جارێكی تریش مەشقی یانەكەیان وەربگرم، بەڵام من وەكو ڕاهێنەر تاكو ئێستا بەفەرمی قسەم لە بارەی ئەگەری مانەوە و رۆیشتن لە یانەی دەربەندیخان نەداوە بۆ وەرزی داهاتوو، لە ئێستادا من بیر دەكەمەوە بزانم ماوەیەكی تر چی دەبێت ئەو كات بڕیاری كۆتایی لەسەر چارەنووسی وەرزشیی خۆم دەدەم، بەهیوای ئەوەشم بتوانم خزمەتی زیاتر بە وەرزشی كوردستان بكەم وەكو ڕاهێنەر.
Top