یەكێتی تۆپی پێی هۆڵەندا رایگەیاند بۆندی راهێنەر گۆس هیدینگ لەگەڵ هەڵبژاردەی هۆڵەندا بەرەزامەندی هەردوولا هەڵوەشێندرایەوە، لە دوای ئەوەی گۆس هیدینگ لە ساڵی 2014 لە بڕی لویس ڤانگال بوو بە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەكەی نەیتوانی ئەنجامیكی باش دەستەبەر بكات، هەڵبژاردەی هۆلەندا بۆ گەیشتن بە یاریەكانی یۆروی 2016ی فەرەنسا دا لە دوای هەڵبژاردەكانی كۆماری چیك و ئیسلەندا لە پلەی سێیەم دایە و دۆخی ناجێگیرە. هیدینگ خۆی لەو بارەیەو دەڵێت من حەزم دەكرد وەكوو ڕاهێنەر چەند نازناویك بۆ وڵاتەكەم دەستەبەر بكەم، بەڵام ئەنجامەكانم باش نەبوون، بۆیە بڕیاری واز هێنام دا هیوادارم هەڵبژاردەی وڵاتەكەم لە داهاتوو دا سەركەوتوو بێت ئێستا ئەگەری ئەوە هەیە دەنی بلیند جێگری یەكەمی هیدینگ ببێتە ڕاهێنەری هۆلەندا.