لە خولی بژاردەی عێراق شەممە دھۆک لە یارییەکی چارەنوسازدا ڕووبەرووی قوە جەوییە دەبێتەوە
لە میانی یارییەکانی دواین ھەفتەی خولی بژاردەی یانەکانی عێراقی بڕیارە رۆژی شەممە لە شاری بەغداد لەکاتژمێر ٣٠-٩ی شەو لەسەر یاریگای شەعب لە یارییەکی بەھێز و چارەنوسازدا ھەردوو یانەی دھۆک و قوەی جەوییە ڕووبەرووی یەکتری ببەنەوە، بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ ئامادەکارییەکی باشیان کردوە بەئامانجی بەدەستھێنانی ئەنجامی شایستە و گەیشتن بە قۆناغی چوارگۆشەی زێرێنی خولەکە، یانەی دھۆک کە ئەم وەزرە بە سەرجەم یاریزانانی کوردی کوری شارەکەیان ئاستیان بەرەوو ھەڵکشان چووە و یاری بۆ یاری ئاستیان زیاتر بەرز دەبێتەوە و گورو تین لە یاریزانان زیاتر ڕەنگدانەوەی ھەیە کە تینووی بەدەستھێنانی نازناون، بۆیە دەیانەوێ ئەمڕۆ بە روحیەتی پێشمەرگەی کوردستانەوە یارییەکەیان ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی سەرکەوتن لەسەرجەوییە تۆماربکەن و خۆیان بگەینە چوار گۆشەی زێرین ھەرچەندە ئەرکی دھۆک لەم یارییە ئاسان نابێت، کاتێک تیپە کوردییەکە ڕووبەرووی جەوییەی خاوەن یاریگاو ھاندەران دەبێتەوە کە جەوییەش ئەمساڵ کۆمەلێک یاریزانی بەتوانا و پیشەگەری لە خۆ کۆکردۆتەوە و بەنیازی بەدەستھێنانی نازناو شەڕی یانەکانی تری ڕکابەری دەکات و دەیەوێت لە سەر حیسابی یانەی دھۆک خۆی بگەینێتە چوارگۆشەی زێرین بۆیە لەم یارییە جەوییە پێویستی بە یەک خاڵە بۆ ئەوەی بگاتە چوار گۆشەی زێرین یانەی دھۆکیش جگە لەسەرکەوتن ھیچ ئەنجامی تر نایگەینێتە یارییەکانی قۆناغی داھاتوو، لە بارەی ئامادەکارییەکانی یانەی دھۆکیش بۆ ئەم یارییە چارەنوسازە حازم ساڵح ڕاھێنەری یانەی وەرزشی دھۆک گوتی: ئەم یارییە بۆ ئێمە یارییەکی چارەنوسازە بەھیوای ئەوەین بتوانین بە ئاست و بە ئەنجام خۆمان بگەینە چوار گۆشەی زێرین ھەرچەندە یارییەکە لە شاری بەغدادە ، بەڵام بۆ ئێمە گرنگ نییە لە ھەر شوێنێک بێت گرنگ ئەوەیە ئامادەکارییەکانی ئێمە یەکجار باشە و بەدەستھێنانی سەرکەوتن لەسەر یانەی نەفتی جنوب زیاتر دەبێتە ھاندەرێک بۆ ئەوەی ئێمە لە یارییەکانی داھاتوودا بتوانین ئاست و ئەنجامی باشتر پێشکەش بکەین و ئامادەین بۆ ڕووبەرووبوونەوەی یانەی قوە جەوییە، ئەوانیش یانەیەکی بەھێزن بۆیە ھەردوولامان بە ھیوایەکی زۆرەوە ئەم یارییە ئەنجام دەدەین، بەھیوای ئەوەین لە ئاست داواکاری ھاندەرانی یانەکەمان بین و سەرکەوتنی گرنگ بەدەست بھێنین،لەلایەکی دیکەوەش ھەر ئەمرۆ لە دێربی شاری بەسرە لە یارییەکی بەھێز و ئاگریندا ھەردوو یانەی مینا و نەفتی جنوب لەسەر یاریگای شاری وەرزشی بەسرە بەیەک دەگەن یەکسان بوون تیی مینا دەگەینێتە چوارگۆشەی زێرین و سەرکەوتنی تیپی نەفتی جنوبیش مینا ماڵئاوایی لە خولەکە دەکات بۆیە پێش بینی دەکرێ ئەم یارییەش یەکێک لە یارییە بەھێزەکانی خولەکە بێت.
١-مینا٧خاڵ
٢-جەوییە٧خاڵ
٣-دھۆک٥خاڵ
٤-نەفتی جنوب ٥خاڵ
