ئارارات راهێنەرێكی نوێ دەستنیشانكرد
سالار هەمزە لە لێدوانێكی تایبەتدا گوتی: دوای گفتوگۆكردن لەگەڵ دەستەی كارگێری ئارارات گەیشتنە رێكەوتن بۆ ئەوەی ببمە راهێنەری تیپی فۆتسالی كچان و لە هەمان كاتدا مامۆستا ئازاد وەكو یاریدەدەری راهێنەری تیپەكە دەستنیشان كرا.
لە درێژەی قسەكانیدا سالار هەمزە گوتی: لە هەمان كاتدا بڕیارمان دا گرێبەست لەگەڵ چوار یاریزان مۆربكەین بۆ ئەوەی تیپەكە بەهێز بكەین هەرچوار یاریزانەكە لە ریزی یانەی ئافرەتانی هەولێر یاریانكردبوو و خاوەن ئاستێكی بەرزن.
لە كۆتاییدا قسەكاندا سالار هەمزە گوتی: بەهۆی ئەم قەیرانە داراییە و نەبوونی پرۆگرام ناتوانم هیچ پەیمانێك بدەم بۆ بەدەستهێنانی نازناو لە وەرزی ئەمساڵدا.
جێگەی باسە سالار هەمزە خاوەنی چەندین دەستكەوتی گەورەیە لەگەڵ یانەی ئافرەتانی هەولێر لە خولی عێراق و كوردستان.
رێبین رەمزی
