رادان چووە خولی قەتەری

رادان چووە خولی قەتەری
بەشێوەیەكی فەرمی یانەی مسێمیر گرێبەستی لەگەڵ راهێنەری پیشەگەری كرواتی رادان گاسانین بۆ ماوەی یەك وەرز مۆركرد بۆ ئەوەی راهێنەرایەتی ئەم یانەیە بكات لە وەرزی داهاتووی خولی ئەستێرە پیشەگەرەكانی قەتەری و جامی ئەمیر قەتەر.
رادان لە وەرزی 2013 راهێنەری یانەی هەولێر بووە و توانی لە ماوەیەكی كورتدا تیپێكی تۆكمە بۆ یانەكە دروستبكات و شێوازی یاریكردنی تیپەكە بووە جێگەی سەرسوومانی زۆربەی چاودێران، بەڵام بەهۆی خراپی باروودۆخی ئەمنی عێراق، داوا لە دەستەی كارگێری یانەكە كرد، كە تەنیا راهێنەرایەتی یانەكە بكات لە یاریگاكانی كوردستان و بەهیچ شێوەیەك ئامادە نییە بچێتە بەغدا و شارەكانی ناوەڕاست و باشوور و دەستەی كارگێری بەم مەرجە رازی نەبوو بۆیە بە رەزامەندی هەردوو لا گرێبەستەكە هەڵواشایەوە.
یانەی مسێمیر لە وەرزی ئەمساڵدا سەركەوت بۆ خولی ئەستێرە پیشەگەرەكانی قەتەر.
رێبین رەمزی
Top