لە خولی بژاردەی عێراق دھۆک لە نەفتی جنوبی بردەوە
لەمیانی یارییەکانی خولی بژاردەی یانەکانی عێراقی لەسەر یاریگای دھۆک لە پێنجەم ھەفتەی یارییەکان یانەی دھۆک لە یارییەکی بەھێز لەبەردەم ھاندەرانی و لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی نەفتی جنوبی باشوری عێراقی کرد، لە گێمی یەکەمی یارییەکە یاریزانانی ھەردوو تیپ بە ئاستێکی بەرز لە یارییەکە دەرکەوتن و ھێرشبەرانی ھەردوو لاش ھەوڵی زۆریان دەدا بۆ ئەوەی لەم گێمە تۆری گۆڵی یەکتری بھەژێنن، یاریزانانی یانەی دھۆکیش بەپاڵپشتی ھاندەران و یاریگا ھەوڵەکانی زیاتر بوو بۆ ئەوەی ھەرچی نەبێت لەم گێمە جارێک بتوانێ گۆڵی تیپی میوان بھەژێنێت، بەڵام لەم گێمە یاریزانانی ھەردوو یانە نەیانتوانی ئامانجەکانیان بپێکەن و یارییەکەش بە یەکسان بوونی ھەردوو تیپ بەبێ گۆڵ کۆتایی ھات.
لە گێمی دووەمی یارییەکە یاریزانانی ھەردوو تیپ بە پلانەکانی ڕاھێنەرانیان ھەوڵەکانیان چڕ تر کردەوە بۆ ئەوەی ھەرچی نەبێت گۆلێک لەم یارییە تۆماربکەن، لە خولەکی ٤٧ی یارییەکە وەلید سەلمان توانی بە لێدانێکی جوان تاکە گۆڵی یانەی دھۆک تۆماربکات، لە دوای ئەم گۆڵەش ھێرشەکانی یانەی دھۆک بەردەوام بوو بۆ سەر گۆڵی تیپی نەفتی جنوبی میوان، لەبەرامبەرییشدا یاریزانان یانەی نەفتی جنوب ھەوڵی ئەوەیان دەدا ئەنجامی یارییەکە ڕاست بکەنەوە بەھیوای بەدەست ھێنانی خالێک، لەم لاشەوە یاریزانانی دھۆک لەنێو یاریگا زیاتر پشتیان بە پلانەکانیان دەبەست و چەندین ھەڵی ئاسانی گۆڵ تۆمارکردنیان لە کیس دا و سەرئەنجامیش یانەی دھۆک بە تاکە گۆلێک یارییەکەی بردەوە و سێ خاڵی گرنگی بەدەستھێنا و لە لایەکی دیکەوەش لە یارییەکی بەھێزدا ھەردوو یانەی مینا و جەوییە ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو تیپ نەیتوانی تۆری گۆڵی یەکتری بھەژێنن و ھەردوو یانەش بەبێ گۆڵ یەکسان بوون و تاکە خالێکیان پێبرا و بەم ئەنجامەش یانەی دھۆک ھیوایەکی تری بۆ زیندوو بۆیەوە بۆ ئەوەی خۆی بگەینێتە یارییەکانی چوار گۆشەی زێرین بە مەرجێک یانەی دھۆک سەرکەوتن بەسەر یانەی جەوییە تۆماربکات.
ریزبەندی تیپەکان
١-مینا ٧خاڵ
٢-جەوییە ٧خاڵ
٣-دھۆک٥خاڵ
٤-نەفتی جنوب ٥خاڵ
