كوردێك چووە خولی پورتوگالی

كوردێك چووە خولی پورتوگالی
وا بڕیارە رۆژی پێنجشەممە یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق ئوسامە رەشید بەرەو وڵاتی پورتوگال بەرێبكەوێت بەمەبەستی مۆركردنی گرێبەست بەشێوەیەكی فەرەمی لەگەڵ یانەی سپۆرتینگ ڤارینس، كە لە خولی پلە یەكی پورتوگال یاری دەكات، ئەم یانەیە ئامانجی سەرەكی سەركەوتنە بۆ خولی پلە نایابی پورتوگال لە وەرزی داهاتوو و تا ئێستا گرێبەستی لەگەڵ 13 یاریزان مۆركردووە.
ئوسامە جەبار شەفیق رەشید لە دایكبووی شاری كەركوكە و خاوەن رەگەزنامەی هۆڵەندیە و پێشتر یاری بۆ هەڵبژاردەی لاوانی هۆڵەندە كردووە و هەروەها لە جامی نەتەوەكانی ئاسیا 2014 لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق بەشداری كرد و پلەی چوارەمی پاڵەوانێتیەكەی بە دەستهێنا و لەم وەرزدا لە خولی پلە دووی هۆڵەندە یاری دەكرد و ئەم یاریزانە لە هێلی ناوەڕاست یاری دەكات.
رێبین رەمزی
Top