راهێنەرێكی كۆلۆمبی بووە راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق
دوای سەیركردنی سی ڤی زیاتر لە 40 راهێنەری بیانی، بەكۆی دەنگ بڕیاردرا لە رۆژی سێشەممە گفتوگۆ لەگەڵ راهێنەری كۆلۆمبی لویس فیرناندۆ سوارێز دەستپێبكەن بەمەبەستی مۆركردنی گرێبەست بەشێوەیەكی فەرمی لەگەڵ ئەم راهێنەرە.
بۆ ئەم مەبستەش یەكێتی تۆپی پێی عێراق لێژنەیەكی پێكهیناوە لە (عەبدولخالق مەسعود، عەلی جەبار، كامل زەغێر) بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەگەڵ ئەم راهێنەرە مۆربكەن، لە ئەگەری رێكنكەوتن لەگەڵ ئەم راهێنەرە، بڕیار دراوە دوو راهێنەری تر پالێوراو بن ئەوەیش راهێنەری بۆسنی جەمال حاجی و راهێنەری صربی میلۆڤان.
ئەمەش چەند زانیارییەك لەسەر راهێنەری كۆلۆمبی سوارێز.
تەمەنی 55 ساڵە و راهێنەری هەردوو هەڵبژاردەی هیندۆراس و ئیكوادۆر بووە و لەگەڵ هەردوو هەڵبژاردە توانی بگاتە جامی جیهانی، لە ساڵی 2006 لەگەڵ ئیكوادۆر و لە ساڵی 2014 لەگەڵ هەڵبژاردەی هیندۆراس و هەروەها راهێنەری چەندین یانە بووە.
رێبین رەمزی
