نیان یاسین وازی لە وەرزش ھێنا
دوای پتر لە پازدە ساڵ خزمەت کردن بە وەرزش بە تایبەت لە یاری پاسیل سواری نیان یاسینی کچە یاریزانی تیپی پاسکیلی یانەی وەرزشی نەورۆز و ھەڵبژاردەی عێراق بڕیاری وازھێنانی دا لە یاری کردن کە لە ماوەی ١٥ ساڵی ڕابردوو چەندین ئەنجامی بەرچاوی بەدەستھێناوە لەگەڵ یانەی نەورۆز و ھەڵبژاردەی پاسکیلسواری عێراقی ، بەڵام بەھۆی درێژەدان بە خوێندنی ماجستەر کچە یاریزانی ناوبراو وازھێنانی یەکجاری لە وەرزش کردن راگەیاند لەم بارەشەوە بۆ رۆژنامەی خەبات نیان یاسین گوتی: من دوای ١٥ ساڵی تەواو لە خزمەت کردنم بە بواری وەرزشی عێراق و کوردستان ئەوکاتە بڕیاری وازھێنانی یەکجاریم دا، دواترین بەشداری کرنمان لە وڵاتی جەزائیر بوو توانیم پلەی یەکەم و مەدالیای ئەڵتون بەدەست بھێنم ئەوەش بۆ من زۆر گرنگ بوو کە لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی ئەو ئەنجامە بەدەست بھێنم، ھۆکاری وازھێنایشم بۆ درێژە دان بە خوێندنی ماستەر ناکەم دەگەرێتەوە کە بڕیارە لە دەرەوەی وڵات درێژە بەخوێندن بدەم ، گوتیشی " حەزم نەدەکرد بەمشێوەیە واز بھێنم بەڵام کۆتایی ھەموو یاریزانێک دوای خزمەت کردن وازھێنانە لە یاری کردن بەڵام گرنگ ئەوەیە لە داھاتوو بتوانم لە پاڵ خوێندنەکەم درێژە بە خزمەت کردنی وەرزشیش بدەم ، دەمەوێ سوپاسی دەستەی کارگێری یانەی نەورۆز بکەم لە سەرۆک و جێگر و سکرتێری یانەکە و ڕاھێنەری تیپەکە و کارگێڕانی پاسکیل سواری لە ھەڵبژاردەی عێراق و یانەکەم سەرجەم وەرزشکاران کە لە ماوەی ڕابردوو خزمەتی منیان کردوە وەکو یاریزانێک، بەھیوای ئەوەشم لە داھاتوو درێژە بەکاری وەرزشی بدەم لە دوای کۆتایی ھاتنی خوێندنەکەم، یانەکەشم دەست لەکارکێشانەوەی منیان پەسند کرد کە وازبھێنم.
