تۆپی دەستی سیروانی نوێ بەشداریی فێستیڤاڵی پاترلی كوپ دەكات
بریارە رۆژی 29ی ئەم مانگە گەورەترین فێستیڤاڵی تۆپی دەستی پاترلی كوپ بە بەشداری 2 هەزار تیپ لە شاری یۆتۆبۆری وڵاتی سوید دەستپێبكات و فێرگەی تۆپی دەستی چوارباخیش كە سەر بە یانەی سیروانی نوێیە بەشداری ئەو فێستیڤاڵە دەكات، بۆ ئەو مەبەستەش بەرەبەیانی ئەمڕۆ شاندی تیپەكە لەرێگەی فرۆكەخانەی سلێمانییەوە بەرەو وڵاتی سوید گەشتیانكرد.
زۆزك جەمال راهێنەری ئەو فێرگەیە راگەیاند، بانگهێشتی ئەو فێستیڤاڵە كراون و دەیانەوێت تۆپی دەستی سیروانی نوێ بە جیهان بناسێنن.
وتیشی فێستیڤاڵەكە ماوەی 9 رۆژ دەخایەنێت و هەموو رۆژێك تیپەكان دوو یاریی ئەنجامدەدەن، لە یەكەم رۆژی فێستیڤاڵەكەشدا تۆپی دەستی سیروانی نوێ بەرامبەر دوو تیپی ئیسپانیاو لیتاو یاریدەكات.
