سعد عەبدولئەمیر چووە خولی سعودی

سعد عەبدولئەمیر چووە خولی سعودی
یانەی قادسیەی سعودی هەواڵی مۆركردنی گرێبەست لەگەڵ یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی هەولێر و هەڵبژاردەی عێراق سەعد عەبدولئەمیر مۆركرد بۆ ماوەی یەك وەرز.
سەعد عەبدولئەمیر ئاستێكی بەرزی لەگەڵ یانەی هەولێر لە خولی عێراق و جامی یەكێتی ئاسیا پێشكەش كرد و توانی جارێك خولی عێراق بە دەستبهێنێت و دوو جار پلەی دووەمی جامی یەكێتی ئاسیا بە دەستهێنا و هەروەها لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق توانی پلەی چوارەمی جامی نەتەوەكانی ئاسیا بە دەستهێنا.
سەعد عەبدولئەمیر لە دایكبووی 1992 و لە وەرزی 2010 لە ریزی یانەی كەرخ پەیوەندی بە یانەی هەولێر كرد و تا وەرزی 2014-2015 لەگەڵ هەولێر بەردەوام بوو.
رێبین رەمزی
Top