گازی باكوور بووە پاڵەوانی خولی پلە دووەكانی كوردستان

گازی باكوور بووە پاڵەوانی خولی پلە  دووەكانی كوردستان
رۆژی سێشەممە لە یاریگەی ئاكری یاری كۆتایی خولی پلە دووەكانی كوردستان بۆ تۆپی پێی لە نێوان هەردوو یانەی ئاكری و گازی باكوور ئەنجامدرا، لەم یارییەدا یانەی گازی باكوور توانی یارییەكە بە ئەنجامی (1-0) گۆڵ بباتەوە و ببێتە پاڵەوانی خولی پلە دووەكانی كوردستان لەم وەرزدا.
تاكە گۆڵی یارییەكە لە رێگەی یاریزان بەرهەم بهادین تۆمار كرا.
پاش تەواوبوونی یارییەكە خەڵات بەسەر تیپە سەركەوتووەكان دابەش كرا.
جێگەی باسە لە وەرزی داهاتوو هەردوو یانەی گازی باكوور و ئاكری گەیشتنە خولی پلە یەكەكانی كوردستان.
رێبین رەمزی
فۆتۆ: یوسف كەركووكی
Top