لە یاری خولی یانە پلە دووەکانی کوردستان ئەمڕۆ ئاکرێ و گازی باکور بەیەک دەگەن
دوای ئەنجامدانی چەندین یاری لە نێوان یانەکانی بەشدار لە خولی پلە دووەکانی کوردستان لە ھەردوو کۆمەلەکە و سەرئەنجامیش ھەردوو یانەی ئاکرێ و گازی باکوری شاری کەرکوک گەیشتنە یاری کۆتایی خولی یانە پلە دووەکانی کوردستان، بڕیارە ئەمڕۆ سێ شەممەش لەسەر یاریگای یانەی ئاکرێ لە کاتژمێر ٣٠-٤ ئێوارە لەسەر یاریگای یانەی ئاکرێ ھەردوو یانەی ئاکرێ و گازی باکوور لە یاری کۆتایی خولەکە شەڕی بەدەستھێنانی نازناوی خولەکە بکەن، بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی یانەی ئاکرێ بە پشت بە ستن بە یاریگاو بە پاڵپشتی ھاندەرانی یانەکەیان چاویان لەوەیە بتوانن درێژە بە ئەنجامە باشەکانیان بدەن و نازناوی خولەکەش لەبەردەم ھاندەرانیان بەرز بکەنەوە، لەبەرامبەریشدا یاریزانانی یانەی گازی باکور لە شاری کەرکوکەوە گەشتی قەزای ئاکرێیان کردوە بۆ ئەوەی ڕووبەرووی تیپی خاوەن یاریگا ببەنەوە و شەڕی بەدەست ھێنانی نازناویان لەگەڵ بکەن ، ھەر چەندە ئەرکی گازی باکور زەحمەتە کاتێک لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەرووی تیپی ئاکرێ دەبێتەوە بەڵام یاریزانانی گازی باکور بە ئومێدێکی زۆرەوە ئەم یارییە ئەنجام دەدەن بەسەرپەرشتی ڕاھێنەری بەتوانای یانەکە عەبدوللا مەحمود، پیش بینش دەکرێ ئەم یارییە بە یەکێک لە یارییە ھەرە بەھێزەکانی ئەم خولە ھەژمار بکرێت چونکە یاریزانانی ھەردوو تیپ لە خولی پلە دوو ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کردوە لەم وەرزە، خولی پلە دووەکانی کوردستانیش بەبەشداری ١٨ یانە کە دابەشکرابوون بەسەردوو کۆمەلە بەسەرپەرشتی یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی کوردستان بەرێوەچوو.
فۆتۆ/ یوسف کەرکوکی
