پاڵەوانێتی بیبسی تۆپی پێی گەنجان دەستی پێكرد

پاڵەوانێتی بیبسی تۆپی پێی گەنجان دەستی پێكرد
رۆژی دووشەممە لە یاریگەی دووەمی شەهید فرەنسۆ هەریری پاڵەوانێتی تۆپی پێی گەنجان بۆ یاریگا بچووكراوە بۆ تیپی میللیەكانی هەر سێ پارێزگای هەولێر و دهۆك و سلێمانی بە بەشداریكردنی 32 تیپ دەستی پێكرد.
لەم پاڵەوانێتیە سەرەتا 500 تیپ بەشداریان كرد لە لایەن لێژنەیەك، كە پێكهاتبوو لە (سالار جەلال، سەمیر بابۆ، عەبدولقادر نوردین) ئەم ژمارەیان بۆ 32 تیپ كەمكردووە دواتر ئەم تیپانە بەسەر هەشت كۆمەڵە دابەش كراون لە هەر كۆمەڵەیەك 2 تیپ بۆ قۆناغی داهاتوو سەردەكەون و پاڵەوانێتیەكە ماوەی 5 رۆژ دەخاینێت.
لەم پاڵەوانێتیە یاریزانان دەبێت لە دایكبووی سەرووی ساڵی 1994 بێت.
لەم پاڵەوانێتیە خەلاتی گەورە بۆ تیپە سەركەوتووەكان دابین كراوە، كە بەمشێوەیە:
خاوەن پلەی یەكەم (12) ملیۆن دینار
خاوەن پلەی دووەم (6) ملیۆن دینار
خاوەن پلە سێیەم (3) ملیۆن دینار
باشترین یاریزان (500) هەزار دینار
گۆڵكاری پاڵەوانێتیەكە (500) هەزار دینار.
هەروەها رۆژانە خەڵات بەسەر جەماوەری بەشداربووی یارییەكان دابەش دەكرێت.
جێگەی باسە یارییەكان لە كاتژمێر 10ی شەو دەست پێ دەكات تا درنگانی شەو بەردەوام دەبێت.
رێبین رەمزی
Top