شێرکۆ کەریم لە سویسراوە لە خولی پلە دوو دەرکەوت
دوای ئەوەی شێرکۆ کەریم ھێرشبەری بەتوانای ھەڵبژاردەی لاوانی عێراق و یانەی گراسسۆبرزی سویسری بە سەردانێک ھاتۆتەوە ھەرێمی کوردستان لە شاری کەرکوکیش نیشتە جێ بووە وبەڵام لە رۆژانی ڕابردوو لە ناکاو ئەم یاریزانە پێشەگەرە لە ریزی یانە شۆریجە بە دەرکەوت کە یانەیەکی پلە دووی خولی کوردستانە ، لە ھەمان کاتیشدا شێرکۆ یاریزانێکی پیشەگەری خولی نایابی یانەکانی سویسرییە بۆیە یاری کردنی لە ریزی یانەی شۆریجە زۆر شت ھەڵدەگەرێت کە ئایا بە چ شێوەیەک یاریزانێکی پیشەگەر لە کوردستان یاری بۆ یانەیەکی پلە دووی ولاتەکەی بکات، لە کاتێکدا ئەو یاریزانی پیشەگەرە و لە ریزی یانەیەکی گەورە یاری دەکات، لەبارەی یاری کردنی بۆ یانەی شۆریجە لە خولی پلە دووی یانەکانی کوردستان شیرۆکۆ کەریم گوتی: ئەوەی ڕاستی بێت ڕاستە من یاریزانێکی پیشەگەرم لە خولی نایابی سویسری یاری دەکەم، بەڵام لە ھەمان کاتدا سەرۆکی یانەی شۆریجە مامی منە بۆیە من ویستم یارمەتی ئەو یانەیە بدەم بۆ ئەوەی شتێکیان بۆبکەم، ھیچی تر نەبووە بۆیە من نامەوێ زیاتر لەسەر ئەم پرسە قسە بکەم ، نامەوێ لەسەر ئەمەش قسە بکەم جگە لەوەی کە لەبەر خاتری مام یاریم بۆ یانە کردوە ، لە بارەی شتی تریش ئامادە نەبوو ھیچ روون کردنەوەیەک بدات.
فۆتۆ: مەسعود حەسەن
