یاریزانێكی شارى هەولێر چووە خولی هۆڵەندی
محەمەد مەحمود تەمەن 20 ساڵ لە دایكبووی شاری هەولێرە و لە هێڵی ناوەڕاست یاری دەكات و لە ریزی یانەی ئایندهۆڤن یاری دەكرد بۆ تیپەكانی لاوان و تازەپێگەیشتووان و بەچكەشێران و هەروەها كاپتنی تیپی لاوان و تازەپێگەیشتووانی یانەكە بوو و هەروەها لە ریزی هەڵبژاردەی هۆڵەندە بۆ خوار لە تەمەنی 16 و 17 ساڵ یاریكردووە.
لەگەڵ چوونی ئەم یاریزانە بۆ یانەی نیمگن گەورە رۆژنامەكانی هۆڵەندە بایەخیان بەم گرێبەستە دا و یاریزان محەمەد مەحمود قسەی خۆی هەبوو و گوتی: لەم وەرزە یاری بۆ یانەی نیمگن دەكەم و هەوڵ دەدەم وانەیەكی تایبەت بدەمە یانەی ئایندهۆڤن، كە بە ئاسانی دەستبەرداری من بوو و دەبێت ئەوە بسلمێنم بۆ یانەی ئایندهۆڤن، دەستبەرداری بوونیان لەمن گەورەترین هەلە بوو.
رێبین رەمزی
