پێنج راهێنەر پاڵیوراون بۆ راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی عێراق

پێنج راهێنەر پاڵیوراون بۆ راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی عێراق
دوای ئەوەی یەكێتی تۆپی پێی عێراق بەفەرمی رەزامەندی لەسەر دەستلەكاركێشانەوەی راهێنەر ئەكرەم ئەحمەد سەلمان قبوولكرد، لێژنەیەكی بەسەرۆكایەتی عەبدولخالق مەسعود سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراق پێكهینا بۆ دەستنیشانكردنی راهێنەری نوێ بۆ هەڵبژاردەكە، كە دەبێت راهێنەرەكە بیانی بێت.
بۆ ئەم مەبستە ئێستا گفتوگۆ لەگەڵ پێنج راهێنەر بیانی هەیە بۆ دەستنیشانكردنی یەكیكان بۆ ئەركی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەكە، پێنج راهێنەرە پاڵیوراوەكە بریتین.
1- راهێنەری بەرازیلی ماركۆس باكیتا
2-راهێنەری كۆستاریكا گیماریش
3- راهێنەری سربی ڤلادیمێر فیرمۆزۆڤیتچ
4- راهێنەری سربی گۆران ستیفانۆڤیتچ
5- راهێنەری سربی ئیگۆر ستیمیچ
وا بڕیارە بڕیاری كۆتایی دەستنیشانكردنی راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق لە چەند رۆژی داهاتوو بدرێت.
رێبین رەمزی
Top