گازی باكوور سەركەوت بۆ خولی پلە یەكەكانی كوردستان

گازی باكوور سەركەوت بۆ خولی پلە یەكەكانی كوردستان
رۆژی پێنجشەممە لە یاریگای بروسك یارییەكی چارەنووسازی خولی پلە دووەكانی كوردستان بۆ تۆپی پێی ئەنجامدرا لە نێوان هەردوو یانەی شۆریجە و گازی باكوور بەمەبەستی بە دەستهێنانی بلیتی دووەمی سەركەوتن بۆ خولی پلە یەكەكانی كوردستان لە وەرزی داهاتوو.
لە یارییەكی بەهێزدا یانەی گازی باكوور توانی بلیتی دووەم بۆ خۆی مسۆگەر بكات و یارییەكە بە ئەنجامی (2-1) گۆڵ بباتەوە، بەم ئەنجامە یانەی گازی باكوور گەیشتە یاری كۆتایی خولی پلە دووەكان و رووبەرووی یانەی ئاكرێ دەبێتەوە، یارییەكەش لە یاریگای ئاكرێ ئەنجام دەدرێت.
رێبین رەمزی
فۆتۆ: یوسف كەركووكی
Top