یارییە دۆستانەكەی عێراق و سوریا دواخرا

یارییە دۆستانەكەی عێراق و سوریا دواخرا
وا بڕیار بوو لەم مانگە یارییەكی دۆستانە لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و سوریا لە یاریگای شاری وەرزشی بەسرە ئەنجام بدرێت بەمەبەستی هەڵگرتنی گەماوری وەرزشی لەسەر عێراق، بەڵام ئەمرۆ یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی بەشێوەیەكی سەیر نووسراوێكی فەرەمی ئاراستەی یەكێتی تۆپی پێی عێراق كردووە و پێی راگەیاندووە، كە یارییە دۆستانەكە بۆ كاتێكی نادیار دوادەخرێت بەهۆی خراپی باروودۆخی شاری بەسرە و ئەستەمە شاندی یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی بگاتە شاری بەسرە.
بە پێی سەرچاوەكان لە شاری بەسرە ئێستا باردۆخی ئەمنی خراپە بەهۆی بوونی نارەزایی لەسەر پارێزگاری ئەم شارە و داواكاری لەسەر گۆرینی ئەم پارێزگارە.
رێبین رەمزی
Top