پێنجشەممە گازی باكوور رووبەرووی شۆریجە دەبێتەوە
ئەم یارییە بۆ هەردوو یانە گرنگە چونكە براوەی ئەم یارییە سەردەكەوێت بۆ خولی پلە یەكەكانی كوردستان و دەگاتە یاری كۆتایی خولی پلە دووەكانی كوردستان بۆ ئەم وەرزە و لە یاریگای ئاكرێ رووبەرووی یانەی ئاكرێ دەبێتەوە.
لە یارییەكی گازی باكوور و شۆریجە ئەگەر یارییەكە یەكسانبوو ئەوە راستەوخۆ دەچێتە لێدانی یەكلاكەرەوەی سزا.
یانەی گازی باكوور بۆ ئەم یارییە پشت بە راهێنەر عەبدوڵڵا مەحمود دەبستێت بۆ ئەوەی تیپەكە بگەێنتە خولی پلە یەكەكانی كوردستان.
رێبین رەمزی
