کچانی زێرەڤانی بچاویان لە نازناوی خولی عێراقییە

کچانی زێرەڤانی بچاویان لە نازناوی  خولی عێراقییە
کارزان کانەبی
بەمەبەستی خۆئامادەکاریان بۆ پاڵەوانێتی خولی تۆپی پێی کچانی نایابی یانەکانی عێراقی کە بڕیارە مانگی داھاتوو یارییەکانی لە شاری بەغداد دەست پێبکات، لەمانگی ھەشتی داھاتووش خولی نایابی فوتساڵی یانەکانی کوردستان دەست پێدەکات، بۆ ئەم مەبەستەش دەستەی ڕاھێنەرانی تیپی کچانی یانەکە لەسەر یاریگای خۆیان دەستیان بە ئامادەکاری کردوە بۆ ئامادەکاری زیاتر بۆ خولەکانی عێراق و کوردستان، دەستەی ڕاھێنەران رۆژانە مەشقی چڕ ئەنجام دەدەن بە ئامانجی بەدەستھێنانی ئەنجامی شایستەو پارێزگاری کردن لە نازناوی خولی کوردستان، بۆیە لە ئێستاشدا رۆژانە ١٦ یاریزانی کچی شارەکە مەشق دەکەن لەگەڵ یانەکە، بەڵام خولی عێراقیش جیا لە ساڵان لەیاریگا گەورە ئەنجام دەدرێت، بۆیە یانەی زێرەڤانی پێویستی بە یاریزانانی زیاتر ھەیە بۆئەم پاڵەوانێتیە بۆیە لە ئێستادا دەرگای بە رووی کچە یاریزانان کردۆتەوە بۆ ئەوەی بێنە یانەکەو ببنە یاریزانی یانەکە، یانەکەش چاوی لە ئەنجامی شایستەیە لە خولەکان ، لە ئێستاشدا سەرجەم یانەکانی کوردستان بەشدار لە خولەکانی کوردستان و عێراق خەریکی ئامادەکارین ھەر چەندە مانگی رمەزان ھاتۆتە پێش بەڵام بەرنامەکانی ئەوان ناوەستێ و ڕەنگە لە شەوان مەشقەکان ئەنجام بدەن.
Top