یانەی زاخۆ راهێنەرەێكی رۆمانی دەستنیشان كرد

یانەی زاخۆ راهێنەرەێكی رۆمانی دەستنیشان كرد
بەمەبەستی خۆئامادەكردنیان بۆ وەرزی داهاتوو، دەستەی كارگێری یانەی زاخۆ بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ راهێنەرێكی رۆمانی مۆركرد بەمەبەستی وەرگرتنی مەشقی یانەكە لە وەرزی لە خولی نایابی عێراق.
عەبدولوەهاب محەمەد سەرۆكی یانەی زاخۆ، كە ئێستا لە رۆمانیا بەفەرمی رێكەوتنی لەگەڵ راهێنەری رۆمانی (ئیلیان ستان) مۆركرد بۆ ئەوەی لە وەرزی داهاتووی خولی نایابی عێراق ئەركی راهێنەرایەتی یانەكە وەربگرێت.
بە پێی ئەم رێكەوتنە راهێنەرە رۆمانیەكە ستافیكی رۆمانی لەگەڵ خۆی دەهێنێت، كە پێكهاتووە یاریدەدری راهێنەر و راهێنەری لێهاتووی جەستەیی و هەروەها رەزامەندی نیشان داوە، كە یانەی زاخۆ یاریدەدەرێكی عێراق و راهێنەرێكی گۆڵپارێز دەستنیشان بكات.
ئەم راهێنەرە پێشتر لە یانەكانی عین و شەباب-ی ئیماراتی كاری راهێنەرایەتی كردووە و هەروەها راهێنەری یانەی براتشوفی رۆمانی بووە و ئەركی راهێنەرایەتی چەندین یانەكانی رۆمانیا و كەنداو بووە و هەروەها راهێنەری هەڵبژاردەی رۆمانیا بووە.
رێبین رەمزی
Top