لە یارییەكی دۆستانەدا... دهۆك و بەغداد یەكسانبوون

لە یارییەكی دۆستانەدا... دهۆك و بەغداد یەكسانبوون
بەمەبەستی خۆئامادەكردنیان بۆ یارییەكانی قۆناغی دووەمی قۆناغی كۆتایی خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی پێی، رۆژی شەممە لە یاریگەی دهۆك یارییەكی دۆستانە لە نێوان هەردوو یانەی دهۆك و بەغداد ئەنجامدرا.
لەم یارییەدا هەردوو یانە بە ئەنجامی گۆڵێك یەكسانبوون، گۆڵی یانەی دهۆك لە رێگەی خالید موشیر بە لێدانی سزا تۆماركرا و گۆڵی بەرانبەری یانەی بەغداد لە رێگەی یاریزان مەروان ئەحمەد تۆمار كرا.
جێگەی باسە یانەی بەغداد ماوەی هەفتەیەكە ئۆردوگایەكی مەشقی لە شاری هەولێر ئەنجامدا پاشان چووە شاری دهۆك وا بڕیارە رۆژی دووشەممە دووەم یاری دۆستانە لە نێوان هەردوو تیپ ئەنجامبدرێت.
رێبین رەمزی
Top