زاخۆ تووشی سزایەكی قورس بوو

زاخۆ تووشی سزایەكی قورس بوو
پاش تەواوبوونی یارییە دۆستانەكەی هەڵبژاردەی عێراق و یانەی زاخۆ بەبۆنەی كردنەوەی یاریگای زاخۆی نێودەوڵەتی و بەهۆی رووداوەكانی ئەم یارییە، یەكێتی تۆپی پێی عێراق رۆژی چوارشەممە كۆبوونەوەیەكی ئاسایی لە شاری بەغداد ئەنجامدا، لەم كۆبوونەوەی سزایەكی قورسی بەسەر یانەی زاخۆی چەسپاند.
یەكێتی تۆپی پێی عێراق بڕیاری دا یانەی زاخۆ لە وەرزی داهاتوو لە پێنج یاری تیپەكەی لە نێو یاریگەی خۆی بە بێ جەماوەر ئەنجام دەدات و ئەگەر لە داهاتوو ئەم كارانە دووبارە ببێتەوە ئەوە سزایەكە قورستر دەبێت و رەنگە گشت یارییەكانی بۆ دەرەوەی پارێزگای دهۆك بگوازرێتەوە و هەروەها بڕیار درا بۆ ماوەی 3 ساڵ هەڵبژاردەی عێراق لەم یاریگایە یاری نەكات.
رێبین رەمزی
Top