كوردەكەی هەڵبژاردەی عێراق سەرەكی یاری دەكات

كوردەكەی هەڵبژاردەی عێراق سەرەكی یاری دەكات
وا بریارە رۆژی پێنجشەممە لە ژاپۆن یارییەكی دۆستانە لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ژاپۆن و عێراق ئەنجام بدرێت بەمەبەستی خۆئامادەكردنیان بۆ یارییەكانی پاڵاوتن بۆ جامی جیهانی 2018.
هەڵبژاردەی عێراق بە 21 یاریزان چووە ژاپۆن و تەنیا یەك یاریزانی كوردی بانگهێشتی ئەم هەڵبژاردەیە كردبوو، ئەوەیش یاریزان رێبین سۆلاقا، كە لە خولی سوید یاری دەكات و خەڵكی شاری هەولێرە و لە یاری بەرگری یاری دەكات.
بۆ ئەم مەبستە ئەكرەم ئەحمەد سەلمان سەرسامی خۆی بە ئاستی ئەم یاریزانە دەربریوە دوای ئەوەی لە یەك مەشقیەكان ئاستێكی بەرزی پێشكەش كردووە بووە جێگەی سەرنجی هەموو ئەندامانی شاندەكە.
بۆ ئەم مەبستە ئەكرەم سەلمان راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق پێكهاتەی یارییەكی ئاشكرا كردووە و یاریزان رێبین سۆلاقا وەكو یاریزانی سەرەكی یاری دەكات و پێكهاتەكەش بەمشێوەیە:
جەلال حەسەن، سەلام شاكر، رێبین سۆلاقا، ساماڵ سەعید، زەرغام ئیسماعیل، سەعد عەبدولئەمیر، سەیف سەلمان، هومام تاریق، ئەحمەد یاسین، ئەمجەد رازی، جەستین میرام.
وا بریارە یارییەكە كاتژمێر 1ی نیوەرۆ بە كاتی كوردستان ئەنجام بدرێت و لە كەناڵی bein sport دەگوازرێتەوە.
رێبین رەمزی
Top