ئاكرێ سەركەوت بۆ خولی پلە یەكی كوردستان
لەم یارییەدا یانەی ئاكرێ توانی بلیتی یەكەم بۆ سەركەوتن بۆ خولی پلە یەكی كوردستان مسۆگەر بكات دوای ئەوەی توانی یارییەكە بە ئەنجامی (1-0) گۆڵ بباتەوە.
تاكە گۆڵی یارییەكە لە رێگەی یاریزان محەمەد حوسێن تۆمار كرا.
وا بڕیار بوو لە شاری سلێمانی دووەم یاری ئەنجام بدرێت لە نێوان هەردوو یانەی شۆریجە و خانەقین، بەڵام بەهۆی بوونی كاری ئاژاواگێری یارییەكە ئەنجام نەدرا.
جێگەی باسە یانەی گازی باكوور چاوەری براوی یاری شۆریجە و خانەقین دەكات بۆ ئەوەی لە یارییەكی چارەنووسازدا رووبەرووی یەكترببنەوە بەمەبەستی دەستنیشانكردنی تیپی دووەمی سەركەوتوو بۆ خولی پلە یەكی كوردستان.
لەم وەرزدا هەردوو یانەی ئاسۆ و جیهان دابەزینە خولی پلە دووەكانی كوردستان لە وەرزی داهاتوو.
رێبین رەمزی
