پێشمەرگەی سلێمانی پاڵەوانی کاراتێ سلێمانی بوو
بەمەبەستی زیاتر گرنگیدان بە یارییەکانی کاراتێ لەشاری سلێمانی و بەرەوو پێشبردنی زیاتری یارییەکە لە شاری سلێمانی و دەوروبەری ، بەسەرپەرشتی یەکێتی لقی سلێمانی و وەکو بەرنامەی ساڵانەی خۆی و بۆ زیاتر گرنگی دان بە یاریزانانی ناو شاری سلێمانی و دەروبەری ، بەبەشداری نۆ یانەی شارەکە و دەرەوەی پارێزگاکە ،پاڵەوانێتی کاراتێ یانەکانی شاری سلێمانی بەرێوەچوو، یارییەکانیش بە ھەردوو شێوازی کاتا و کۆمیتە لە ھۆڵی داخراوی یانەی وەرزشی پێشەرگەی سلێمانی بۆ ئاستی پێشکەوتوان ئەنجامدرا، لە پاڵەوانیتیەکەش کە بۆ ئاتسی پێشکەوتوانی کوڕان بوو یاریزانانی بەشدار لە یانە جیاوازەکان لە ھەردوو کێشی ٧٠کگم، +٧٠گکم کێبرکێ بەدەست ھێنانی ئەنجامی شایستەیان دەکرد لە پاڵەوانێتیەکە بە ئامانجی بەدەستھێنانی نازناوی پاڵەوانێتیەکە، لەم پاڵەوانێتیەش بۆ یەکمجار بۆ ھەژمارکردنی خاڵەکانی یاری کردن کامیرا بە کار ھات کە بووە مایەی دڵخۆشی یاریزانان ئەنجامی کۆتایش بەم شێوەیی خوارەوە بوو.
کۆمیتە ٧٠کگم
١-رەسەن مەولود-پێشمەرگەی سلێمانی
٢-یوسف سەلاحەدین-چەمچەماڵ
کۆمیتە +٧٠کگم
١-کۆڵندەر کەریم-پێشمەرگەی سلێمانی
٢-ھەڵمەت کەماڵ-چەمچەماڵ
کاتا
١-سەرکان نزار-پێشمەرگەی سلێمانی
٢-ئارام حەسەن –بازیان
لە کۆتایشدا خەڵات و دیاری بەسەر یاریزانان و تیپە سەرکەوتووەکان دابەشکرا.
