هۆزان ئازاد دوو داوای یاسایی لەسەر تۆماركراوە

هۆزان ئازاد دوو داوای یاسایی لەسەر تۆماركراوە
لە ماوەی رابردوودا بەهۆی بوونی كێشە لە نێوان یاریزان هۆزان ئازاد و دەستەی كارگێری یانەی زێرەڤانی لەسەر بڕی پارە، هۆزان ئازاد لە راگەیاندنەكان لێدوانی سەبارەت بە بوونی كرین و فرۆشتنی یارییەكان دا تایبەت بە یانەی زێرەڤانی.
ئەم لێدوانانە دەنگۆیەكی زۆری داوە، بۆیە یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بۆ دوو هەفتە لەسەر یەكدی بانگهێشتی هۆزان ئازاد-ی كرد بۆ بارەگای یەكێتیەكە بەمەبەستی لێكۆلینەوە لەسەر راست و درووستی قسەكانی، بەڵام نابراو ئامادە نەبوو.
بۆیە یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بڕیاری راگرتنی یەكجارێكی لەسەر ئەم یاریزانە سەپاند و لە هەمان كاتدا داوای یاسایی لەسەر نابراو تۆمار كرد.
بەهەمان شێوە دەستەی كارگێری یانەی زێرەڤانی بەفەرمی بڕیاری دا داوایەكی یاسایی لەسەر هۆزاد ئازاد بەرزبكاتەوە، بە پێی قسەكانی سەرپەرشتیاری تیپی تۆپی پێی یانەی زێرەڤانی، لێدوانەكانی هۆزان كارێگەری خراپی لەسەر ناوی یانەكە هەبوو و هەروەها لە دەستكەوتی یانەكەی كەمكردێتەوە، كە بۆ سێیەم جار لەسەر یەكدی بووە پاڵەوانی خولی كوردستان.
جێگەی باسە یاریزان هۆزان ئازاد لە وەرزی ئەمساڵدا لە یەك یاری بەشداری لەگەڵ یانەی زێرەڤانی كرد بەرانبەر یانەی هەولێر و توانی گۆڵێك تۆمار بكات.
رێبین رەمزی
Top