لە خولی یانە پلە دووەکانی کوردستان چوار یانە سەرکەوتن بۆ چوارگۆشەی زێرین

لە خولی یانە پلە دووەکانی کوردستان چوار یانە سەرکەوتن بۆ چوارگۆشەی زێرین
کارزان کانەبی
لەمیانی یارییەکانی خولی یانەپلە دووەکانی کوردستان لە ھەفتەی نۆیەم و دواین ھەفتەی خولەکە لە چەند یاریگایەکی شارەکانی کوردستان ھەشت یاری بەھێز و گرنگ لە نێوان یانەکانی کوردستان بەرێوەچوو، لە کۆمەڵەی یەکەم یانەی گازی باکوور لەسەر یاریگای خۆی میوانداری تیپی سەیدسادقی دەڤەری شارەزووری کرد، لەم یارییەشدا یاریزانانی تیپی خاوەن یاریگا توانیان ئاستێکی یەکجار بەرز پێشکەش بکەن و یارییەکەش بە سوودی خۆیان بە کۆتایی بھێنین بە ئەنجامی(٧-٠)گۆڵ سەرکەوتن بۆ قۆناغی داھاتوو، یانەی چەمچەماڵیش لەسەر یاریگای خۆی بەبڕاوە دانرا بەھۆی ئامادەنەبوونی یانەی جیھانی شاری ھەولێر بە ئەنجامی(٣-٠)گۆڵ، لە قەزای خانەقینیش ھەردوو یانەی دووز و خانەقین ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی خانەقین توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن و یارییەکەشیان بە ئەنجامی(٥-٠)گۆڵ بردەوە و سەرکەوت بۆ قۆناغی داھاتوو، یانەی شەقلاوەش لەسەر یاریگای خۆیی میوانداری یانەی ڕانیەی دەروازەی ڕاپەرینی کرد لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی شەقلاوە توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن و یارییەکەشیان بە سوودی خۆیان بە کۆتایی ھێنا بە ئەنجامی(٣-١)گۆڵ، لە کۆمەلەی دووەمیش یانەی ئاسۆ لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی پیشەسازی کرد لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی ئاسۆ توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن بە پێچەوانەی یارییەکانی تر و توانیان یارییەکەش بە ئەنجامی(٢-١)ببەنەوە، پیرەمەگروونیش لەسەریاریگای خۆی میوانداری یانەی بەردەڕەشی کرد لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی پیرەمەگروون توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن لە یارییەکە، لەبەرامبەریشدا کوڕانی بەردەڕەش نەیانتوانی درێژە بە ئەنجامە باشەکانیان بدەن و یارییەکەشیان بە ئەنجامی(٣-٠)گۆڵ بە تیپی خاوەن یاریگا دۆڕاند، لە قەزای ئاکرێش یانەی کەیوانی کەرکوک بووە میوانی یانەی ئاکرێ خاوەن یاریگا لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی ئاکرێ توانیان بە پاڵپشتی ھاندەرانی یانەکەیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن و یارییەکەشیان بە ئەنجامی(٣-١)گۆڵ ببەنەوە و بگەنە چوار گۆشەی زێرینی خولەکە، لە دەگەری گەرمیانیش ھەردوو یانەی شۆریجە و کفری ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو تیپ ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کردو بە درێژایی ماوەی یارییەکە کێبرکێیان دەکرد لەسەر دەستەبەرکردنی سێ خاڵی یارییەکە و سەر ئەنجامیش کوڕانی شۆریجەی کەرکوک توانیان بە زەحمەت یارییەکە ببەنەوە بەئەنجامی(٣-٢)گۆڵ و سەرکەوتن بۆ چوار گۆشەی زێرین، بەم ئەنجامەش ھەریەک لە یانەکانی ئاسۆ و جیھان دابەزین بۆ ریزی یانە پلە دووەکان و ھەریەک لە یانەکانی گازی باکور و خانەقین و شۆریجە و ئاکرێ سەرکەوتن بۆ چوار گۆشەی زێرینی خولەکە.
کۆمەڵەی یەکەم
١-خانەقین ١٦خاڵ
٢-گازی باکور ١٦خاڵ
کۆمەڵەی دووەم
١-ئاکرێ ١٥خاڵ
٢-شۆریجە ١٤خاڵ
Top