راسپاردەكانی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان

راسپاردەكانی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان
رۆژی شەممە لە بارەگای خۆیدا یەكێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا چەند بڕیار و راسپاردەیەكی دا.
1- دوورخستنەوەی یەكجارەكی یاریزان هۆزان ئازاد لەسەرجەم چاڵاكییەكانی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بەهۆی لێدوانە نادروستەكانی لەسەر یاریكردن بە ئەنجامی یارییەكانی یانەی زێرەڤانی لە خولی نایابی كوردستان بۆ تۆپی پێی، هەرچەندە بۆ ماوەی دوو هەفتە لەسەر یەك لەگەڵ ئاگاداركردنەوەی، بەڵام لە كۆبوونەوەی یەكێتیەكەمان ئامادە نەبوو ئەوەش دەسلمێنی كە لێدوانەكانی هۆزان ئازاد نادرووستە و بێ بەڵگەیە، هەروەها بڕیارمان دا داوایی یاسایی لە دادگا لەسەر یاریزان هۆزان ئازاد تۆمار بكەین.
2- پەسندكردنی ئەنجامەكانی خولی پلە دووی كوردستان بۆ وەرزی (2014-2015) بەمشێوەی خوارەوە.
أ- كۆمەڵەی یەكەم
1- یانەی گازی باكوور پلەی یەكەم
2- یانەی خانەقین پلەی دووەم
ب- گرووپی دووەم
1- یانەی ئاكرێ پلەی یەكەم
2- یانەی شۆریجە پلەی دووەم
3- دابەزینی یانەی جیهان لە گرووپی یەكەم و یانەی ئاسۆ لە گرووپی دووەم بۆ خولی پلە سێیەكانی كوردستان بۆ وەرزی (2015-2016).
4- لە یاری نێوان هەردوو یانەی شۆریجە و پیرەمەگروون لە خولی پلە دووی كوردستان بەهۆی كێشەی زۆر و نانەوەی گرفت و هەرەشەكردن و وەستانی یاری و كۆنترۆڵنەكردنی جەماوەر و دروستكردنی پشێوی لە نێو یاریگا و كەمتەرخەمی دەستەی كارگێری یانەی شۆریجە بڕیاردرا:
أ- غەرامەكردنی یانەی شۆریجە بە بڕی (300.000) سێ سەد هەزار دینار و غەرامەكە كردارە و دەبێت رادەستی ژمێریاری یەكێتیەكەمان بكرێت پێش ئەنجامدانی یارییەكانی چوار گۆشەی زێرین.
ب- گواستنەوەی سەرجەم یارییەكانی وەرزی (2015-2016) و (2014-2015) بۆ دەرەوەی شاری كەركووك.
ج- دوورخستنەوەی سەرپەرشتیاری یارییەكە نەوزاد شەفیق لە سەرپەرشتیكردنی یارییەكان لە وەرزی (2014-2015).
د- سەركردنی ئەندامیتی نەوزاد شەفیق لە لێژنەی فۆتسالی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بەهۆی كەمتەرخەمی لە سەرپەرشتیكردنی یارییەكە.
و- راگرتنی ناوبژیوانی یارییەكە ئیبراهیم عەبدوڵلا تا كۆتایی وەرزی (2014-2015) بەهۆی كەمتەرخەمی لە بەرێوەبردنی یارییەكە.
5- سرینەوەی سەرجەم كارتەی سوور و زەردی یارییەكانی پێشووی خولی پلە دووی یانەكانی كوردستان بۆ یارییەكانی چوارە گۆشەی زێرین لەسەر پێشنیاری نوێنەرانی یانەكانی سەركەوتوو بۆ ئەم قۆناغە.
6- بڕیاردرا بە پێكهینانی لێژنەیەك بۆ لێكۆلینەوە لەسەر رووداوی گیان لە دەستدانی یاریزانی تازەپێگەیشتووانی یانەی هەندرێن عومەر رەشاد.
7- پرسە و سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی یاریزانی تازەپێگەیشتووانی یانەی هەندرێن عومەر رەشاد دەكەین بەهۆی كارەساتی كۆچی دوایی كردنی بەهیواین یەزدانی مەزن بە بەهەشتی بەرین شادی بكات و دواین كارەسات بێت بۆ بنەماڵەكەی .
انا لله و انا الیه راجعون.
8- یارییەكانی خولی لاوان و تازەپێگەیشتووان دوای كۆتایی هاتنی تاقیكردنەوەكان دەستپێدەكاتەوە.
9- لە یاری نێوان هەردوو یانەی پێشمەرگەی هەولێر و بروسك لە خولی تازەپێگەیشتووانی كوردستان، بەهۆی نارەزایی دەربرین لە لایەن راهێنەرى یانەی پێشمەرگەی هەولێر ( سەلام عوسمان) لەسەر بڕیاری دەركردن لە لایەن ناوبژیوانی یارییەكە بڕیاردرا:
أ- یاوەرینەكردنی تیپەكەی لە یاری داهاتوو
ب- غەرامەكردنی بە بڕی (150.000) سەد و پەنجا هەزار دینار.
10- لە یاری نێوان هەردوو یانەی زێرەڤانی و برایەتی لە خولی لاوانی نایابی كوردستان بەهۆی هاتنەژوورەوەی گۆڵپارێزی یانەی زێرەڤانی (سامان سلێمان) ژمارە (33) بۆ نێو یاریگا و دروستكردنی كێشە و گرفت بریاردرا:
أ- راگرتنی بۆ دوو یاری داهاتوو لەگەڵ مانەوەی كارتە سوورەكەی واتە سێ یاری.
ب- غەرامەكردنی بە بڕی (150.000) سەد و پەنجا هەزار دینار.
Top