لە خولی یانە پلە دووەکانی کوردستان سبەی چوار یانە چارەنووسی سەرکەوتنیان دیاری دەکرێت

لە خولی یانە پلە دووەکانی کوردستان سبەی چوار یانە چارەنووسی سەرکەوتنیان دیاری دەکرێت
کارزان کانەبی
لەمیانی یارییەکانی خولی یانەپلە دووەکانی کوردستان لە ھەفتەی نۆیەم و دواین ھەفتەی خولەکە بڕیارە سبەی ھەینی لە چەند یاریگایەکی شارەکانی کوردستان ھەشت یاری بەھێز و چارەنوساز لە نێوان یانەکانی کوردستان بەرێوە بچێت، لە کۆمەڵەی یەکەمیش یانەی گازی باکور لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی سەیدسادق دەکات، بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ ئامادەکارییەکی باشیان کردوە گازی باکور شەڕی سەرکەوتن دەکات بۆ چاورگۆشەی زێرین و سەیدسادقیش ھیچ ھیوایەکی نەماوە بۆ سەرکەوتن بۆ قۆناغی داھاتوو، یانەی چەمچەماڵیش لەسەر یاریگای خۆی ڕووبەرووی یانەی جیھان دەبێتەوە ئەم یارییەش بۆھەردوو یانەکە ھیچ کاریگەری نابێت لەسەر سەرکەوتن بۆ قۆناغەکانی داھاتوو، لە قەزای خانەقینیش لە یارییەکی بەھێز و چارەنوسازدا ھەردوو یانەی خانەقین و دووز ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ ئامادەکارییەکی باشیان کردوە ھەردوو یانەش ھەوڵی بەدەستھێنانی سەرکەوتن و گەیشتن بە چوارگۆشەی زێرین دەدەن، یانەی شەقلاوەش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی ڕانیە دەکات، لەم یارییەش سەرکەوتنی شەقلاوە ھیچ سوودێکی نییە بۆ یانەکە لەبەرامبەریشدا کوڕانی دەروازە ھەمو کارتێکی سەرکەوتن بەکاردەھێنین بۆ ئەوەی ھەوڵی گەیشتن بە چوار گۆشەی زێرین دەدەن، لە کۆمەڵەی دووەمیش چەند یارییەکی گرنگ بەرێوە دەچێت ولەسەر یاریگای یانەی ئاسۆ ھەردوو یانەی ئاسۆ و پیشەسازی بەیەک دەگەن بۆ ئەم یارییەش ھەردوو یانە ھەوڵی ئەنجامی باش دەدەن، ھەر چەندە ئاسۆ ھیچ ھیوایەکی نەماوە دابەزیوە بۆ خولی پلە سێ، و پیشەسازیش ھیوایەکی کزی ماوە بۆ سەرکەوتن بۆ چوار گۆشەی زێرین، لە قەزای پیرەمەگروونیش ھەردوو یانەی پیرە مەگروون و بەردەڕەش بەیەک دەگەن بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی یانەی پیرەمەگروون دەیانەوێ لەبەردەم ھاندەرانیان سەرکەوتن بەدەست بھێنین بۆ ئەوەی بگەنە قۆناغی داھاتوو، لەبەرامبەریش بەردەڕەش ھیوای سەرکەوتنی لەدەستداوە، یانەی ئاکرَیش لەسەر یاریگای خۆی لە یارییەکی ئاسندا میوانداری کەیوان دەکات بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی یانەی ئاکرێ ھەلێکی زێرینیان لە ژێر دەستە بۆ ئەوەی سەرکەوتن بەدەست بھێنین و خۆیان بگەینە چوار گۆشەی زێرین و کەیوانیش ھیچ ھیوایەکی نەماوە بۆ سەرکەوتن، یانەی کفریش لەسەر یاریگای خۆی و لەبەردەم ھاندەرانی یانەکەی لە یارییەکی زەحمەت و ئاگرین دا ڕووبەرووی یانەی شۆریجە دەبێتەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ ھەوڵی ئەوەدەدەن سەرکەوتن بەدەست بھێنین بۆ ئەوەی بگەنە چوار گۆشەی زێرین سەرکەوتنی ھەریەکێکیان لەم یارییە تاڕادەیەک لە چوارگۆشەی زێرین نزیک دەبنەوە، سەرجەم یارییەکانیش لەکاتژمێر٤ی ئێوارە بەرێوە دەچێت.
کۆمەڵەی یەکەم
١-خەبات ١٥خاڵ
٢-خانەقین ١٣خاڵ
٣-گازی باکوور١٣خاڵ
کۆمەڵەی دووەم
١-کفری ١٤خاڵ
٢-ئاکرێ ١٢خاڵ
٣-شۆریجە ١١خاڵ
فۆتۆ/ تەلعت نوری
Top