لە خولی یانە پلە دووەکانی کوردستان ئاسۆ و جیھانی ھەولێر دابەزین بۆ خولی پلە سێ
لەدرێژەی یارییەکانی خولی یانە پلە دووەکانی کوردستان لە ھەفتەی ھەشتەمی خولەکە لە چەند یاریگایەکی شارەکانی کوردستان لە ھەردوو کۆمەلەکە ھەشت یاری گرنگ بەرێوەچوو، یانەی کفری لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەرووی یانەی کەیوانی کەرکوک بووە لەم یارییەشدا یاریزانانی کفری دەڤەری گەرمیان توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن و یارییەکەشیان بە ئەنجامی(٣-١)گۆڵ بردەوە و ھاتنە پێشەنگی یانەکان، کوڕانی شۆریجەش لەسەر یاریگای خۆیان میوانداری یانەی پیرەمەگروونیان کردو لە یارییەکی ئاست بەرزدا یانەی شۆریجە توانی یارییەکە بە سوودی خۆیان بە کۆتایی بھێنێت بە ئەنجامی(٢-٠)گۆڵ و سێ خاڵی گرنگی بەدەستھێنا، یانەی ئاکرێ ڕووبەرووی یانەی پیشەسازی بووە لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی ئاکرێ بە ئاستێکی بەرز دەرکەوتن و توانیان یارییەکە بە سوودی خۆیان بە کۆتایی بھێنین و یارییەکەشیان بە ئەنجامی(٢-٠)گۆڵ بردەوە و بە سێ خاڵی گرنگ گەڕانەوە شاری ئاکرێ ڕەنگین، لە قەزای بەڕدەرەشیش ھەردوو یانەی مەخمور و بەردەڕەش ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی بەردەڕەش بەزەحمەت توانیان یارییەکە بە سوودۆی خۆیان بە کۆتایی بھێنین بە ئەنجامی (٢-١)گۆڵ و سێ خاڵی گرنگیان لە کوڕانی قەرەچوغ وەرگرت، یانەی شەقلاوەش لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەرووی یانەی دووزی خاوەن یاریگا و ھاندەران بووە لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی شەقلاوە توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن لە یارییەکە و بۆ ئەوەی سێ خاڵی یارییەکە بەدەست بھێنین، بەڵام گشت ھەوڵەکانیان بێسوود بوو یارییەکەش بە یەکسان بوونی ھەردوو تیپ بە گۆلێک بەکۆتایی ھات و تەنیا خالێکیان بەدەستھێنا، لە قەزای ڕانیەش لەسەر یاریگای ئەو شارە ھەردوو یانەی ڕانیە و چەمچەماڵ ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی ڕانیە توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن و یارییەکەشیان بە ئەنجامی (٢-٠)گۆڵ بردەوە و سێ خاڵی گرنگیان بەدەستھێنا لە یارییەکە، لە دەڤەری شارەزووریش ھەردوو یانەی سەیدسادق و خانەقین بەیەک گەیشتن لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی خانەقین بە پێچەوانەی یارییەکانی تر دەرکەوتن و نەیانتوانی درێژە بە ئەنجامە باشەکانیان بدەن و لەبەرامبەریش کوڕانی شارەزوور توانیان بە تاکە گۆلێک و سێ خاڵ یارییەکە لە خانەقینی میوانیان ببەنەوە، یانەی خەباتیش لەسەر یاریگای بنەسلاوە بووە میوانی یانەی جیھان لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی خەبات توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن لە یارییەکە و ئەنجامی کۆتایش بە سوودی خۆیان بە کۆتایی بھێنین بە ئەنجامی(٣-١)گۆڵ و ھاتە پێشەنگی یانەکانیش بەر لە کۆتایی خولەکەش بە ھەفتەیەک ھەردوو یانەی ئاسۆ و جیھان لە ھەردوو کۆمەلەکە دابەزین بۆخولی پلە سێ یەکانی کوردستان، ئەمەش ریزبەندی یانەکانە.
کۆمەڵەی یەکەم
١-خەبات ١٥خاڵ
٢-خانەقین ١٣خاڵ
٣-گازی باکوور١٣خاڵ
کۆمەڵەی دووەم
١-کفری ١٤خاڵ
٢-ئاکرێ ١٢خاڵ
٣-شۆریجە ١١خاڵ
