یاریزانێكی هەندرێن كۆچی دوایی كرد
لە لێدوانێكیدا سروود سەرپەرشتیاری تیپی تۆپی پێی تازەپێگەیشتووان هەندرێن سەبارەت بە رووداوە گوتی: لە كاتی ئەنجامدانی مەشقی رۆژانە بووین لەناكاو یاریزان عومەر رەشاد كەوتە خوارەوە، دوای پەیوەندی كردن بە ئۆتۆمبێلی فریاكەوتن و گەیاندنی بە نەخۆشخانە كۆچی دوایی كرد، پاشان پزیشكەكان هۆكاری كۆچی دوایی ئەم یاریزانەیان بۆ (جەلەتی دڵ) گەراندووە.
جێگەی باسە قسە و باسێكی زۆر سەبارەت بە هۆكاری مردنی ئەم یاریزان هەبوو و زۆربەی هۆكارەكەیان بۆ (قوتدانی زمان) دەگەراندووە.
رێبین رەمزی
