عەلی تەھا خۆی یەک لای نەکردۆتەوە
عەلی تەھا کوڕە یاریزانی کوردی ریزی ھەڵبژاردەی بالەی عێراقی و یانەی گازی باکور دوای ئەوەی ئەمساڵ بە گرێبەستێک پەیوەندی بە ریزی یانەکەی باشوری عێراق کردبوو لەگەڵ ئەوە یانەیەش چەندین ئەنجامی بەرچاوی بەدەست ھێناوە لە ماوەی گواستنەوەی ئێستاش یانەکەی گازی باکور دەوێت گرێبەستی لەگەڵ نوێ بکاتەوە ، بەڵام یاریزانە کوردەکە لە ئێستا نیازی ئەوەی ھەیە لە دوای کۆتایی ھاتنی یارییەکانی بۆ خولی یانەکانی ئاسیا ریزی یانەی گازی باکور جێبھێلێت و روو لە یانەیەکی تر بکات، لەبارەی رۆیشتنی بۆ یانەکەی تریش عەلی تەھا گوتی: بڕیاری ئەوەمداوە لە دوای کۆتایی ھاتنی یارییەکانی خولی یانەکانی ئاسیا ریزی یانەی گازی باکوری باشوری عێراق جێدەھێلم و روو لە یانەکەی تر دەکەم، چەندین گرێبەستم پێشکەش کراوە لە یانەکانی تری عێراق ، بەڵام تاکو ئێستا وەڵامی کۆتایی ھیچ یانەیەکم نەداوەتەوە من جارێک چاوەڕوانم بۆ ئەوەی بڕیارێکی یەک لای کەرەوە بدەم، منیش بیر دەکەمەوە کە بچمە یانەیەکی باش، ئێستاش زووە بیر لە ئەنجامی باشتر دەکەمەوە لەگەڵ ئەو یانەیە و ھیچ گرفتم نییە و ماوەیەکی زۆرە لە ریزی یانەی گازی باکورم و دەمەوێت لە داھاتوودا خزمەتی زیاتر بکەم لە یاری بالە، ئەمساڵیش خولی بالەی عێراقی بەھێز بووە و یانەکانیش ھەمووی ھەوڵی بەدەست ھێنانی ئەنجامی شایستەی داوە بەھیوای ئەوەم ئەنجامی شایستە بەدەست ھێنم زیاتر خزمەتی وەرزشی کوردستان بکەم.
