قۆناغی دووەمی خولی بژاردەی عێراق لە مانگی حەفت بەرێوە دەچێت

قۆناغی دووەمی خولی بژاردەی عێراق لە مانگی حەفت بەرێوە دەچێت
کارزان کانەبی
دوای ئەوەی لە ھەفتەی ڕابردوو یارییەکانی ھەردوو کۆمەڵەکەی بەشدار لە خولی بژاردەی یانەکانی عێراقی بە کۆتایی ھات ، بەھۆی بەشداری کردنی ھەڵبژاردەی عێراقیش لە پاڵاتنەکانی سەرکەوتن بۆ مۆندیال لێژنەی پێشبرکێیەکان لە یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی عێراقی بڕیاری دا قۆناغی دووەمی خولی بژاردە لە سەرەتای مانگی تەمووز دەست پێبکات، شەھاب ئەحمەد بەرێوەبەری لێژنەی پێشبرکێیەکان لە یەکێتی ناوبراو ئەوەی ئاشکرا کردوە گوتی: لە سەرەتای مانگی داھاتوو یەکەم یاری لە قۆناغی دووەم لە نێوان یانەکانی بەشدار لە ھەردوو کۆمەڵەکە بەشداری یارییەکان دەکەن، و لە ٦ی مانگی داھاتووش یارییەکانی ھەفتەی دووەم و لە ١١ی ھەمان مانگیش یارییەکانی ھەفتەی سێ یەم لە نێوان ھەشت یانەکە بەرێوە دەچێت، یارییەکەی یانەی شورتەش لەبەرامبەر نەفتی وەست دوادەخرێت بەھۆی بەشداری کردنی ژمارەیەکی زۆری یاریزانانی یانەی شورتە لەگەڵ ھەڵبژاردەی نیشتمانی عێراقی لە یارییەکانی پاڵاوتن بۆ سەرکەوتن بۆ مۆندیالی روسیای ٢٠١٨، شەھاب لە بارەی ئامادەکارییەکانی ھەڵبژاردەی عێراقیش گوتی: ھەڵبژاردەی عێراق بەردەوامە لە ئامادەکارییەکانیان بۆ بۆ یارییەکەی بەرامبەر یانەی زاخۆ بۆ کردنەوەی یاریگای ناوبراو و٣٢ یاریزانیش بەسەرپەرشتی کاپتن ئەکرەم سەڵمان مەشقەکانیان بەردەوامی ھەیە، ھیچ کێشەوگرفتێکمان نییە لە ریزی ھەڵبژاردەی عێراق ھەوڵی خۆشمان دەدەین تیپێکی بەھێز ئامادە بکەین بۆ یارییەکانی پاڵاوتنمان.ئەمەش خشتەی یارییەکانی یەکەم ھەفتەی خولی بژاردەیە لە قۆناغی دووەم.
١-٧
شورتە-زەورا
نەفتی وەست-بەغداد
دھۆک-نەفتی جنوب
قوەی جەوییە-مینا
Top