لەکوڕان رێڤینگ مەحمود لەکچان ئالا حیکمەت پلەی یەکەمی راکردنی ھەولێریان بەدەستھێنا

لەکوڕان رێڤینگ مەحمود لەکچان ئالا حیکمەت پلەی یەکەمی راکردنی ھەولێریان بەدەستھێنا
ئا: سەرھەنگ نەجمەین
لەژێردروشمی وەرزش تەندروستیە نووسینگەی رێکخستنی وەرزشوانان و بەھاوکاری کۆمپانیای خۆشناو و بەسەرپەرشتی شارەزایانی وەرزشی گۆڕەپان ومەیدان ، رۆژی شەممە بەبەشداری زیاتر لە٢٠٠ یاریزان و ئارەزوومەندانی یارییەکە لە لەپارکی سامی عەبدولرەحمان راکردنێکی بەکۆمەڵ لەسەر ھەردوو ئاستی کوڕان وکچانی شاری ھەولێر و دەورووبەری رێکخرا کەماوەی راکردنەکە بۆ کچان ٤ کیلومەتر و بۆ کوڕانیش ١٠ کیلومەتربوو. لەسەر ئاستی کوڕان ھەر یەک لە رێڤینگ مەحمود پلەی یەکەم و بەختیار نەجمەدین پلەی دووەم وکرێکار عەبدوڵڵا پلەی سێیەمی راکردنەکەی بەدەستھێنا. ھەروەھا لەسەر ئاستی کچانیش ھەر یەک لەیاریزانان ئالا حیکمەت پلەی یەکەم ئیمان مەغدید پلەی دووەم وئیناس جونێد پلەی سێیەم و نەدا فەرھاد پلەی چوارەمی راکردنەکەیان بەرکەوت. یاریزان ئیمان مەغدید کەپلەی دووەمی راکردنەکەی بەدەستھێنا لەبارەی کردنەوەی مەراسیمی راکردنەکە گوتی: بێگومان ئەم راکردنە بەدروشمی وەرزشی تەندروستیە بۆنەیەکی یەکجار دڵخۆشکەر بوو بۆ ھەموو بەشداربووانان، ئەگەرچی من دوای خۆئامادەکردنێکی یەکجار باش بۆ ئەم راکردنە، توانیم پلەی دووەم بەدەست بھێنم و ئەوەی پلەی یەکەمی بەدەستھێنا یاریزانی ھەڵبژاردەی ئێراق بوو لەیاری گۆڕەپان ومەیداندا. دواجار لەلایەن تاھیر سابیر و چەندین کەسایەتی وەرزشی شاری ھەولێر خەڵات و دیاری بەسەر سەرکەوتووان دابەشکرد.
Top