كوردەكان بەشداری پاڵەوانێتی عەرەب دەكەن

كوردەكان بەشداری پاڵەوانێتی عەرەب دەكەن
یەكێتی گۆرەپان و مەیدانی عێراق بەفەرمی شاندی هەڵبژاردەكەی بۆ بەشداریكردن لە پاڵەوانێتی وڵاتانی عەرەبی بۆ تازەپێگەیشتووان دەستنیشانكرد، كە لە وڵاتی تونس ئەنجام دەدرێت و شاندەكە رۆژی 3ی ئەم مانگە بەرەو تونس بەرێدەكەوێت.
لە شاندی هەڵبژاردەی عێراق سێ كچە یاریزان و دوو راهێنەری كورد دەستنیشان كراون، كە تیاییدا لەسەر ئاستی كچان هەریەكە لە پاڵەوانان ( تمارا شاكر، مەریم عەبدولحەمید) لە یانەی هەولێر و (شێنی عەزیز) لە یانەی سیروانی نوێ دەستنیشانكراون و لەسەر ئاستی راهێنەران هەردوو راهێنەر (رەعد محیەدین، سیروان حامد) دەستنیشان كراون.
چاوەڕوان دەكرێت پاڵەوانە كوردەكان ئەنجامێكی باش لەم پاڵەوانێتیە بە دەستبهێنن.
رێبین رەمزی
Top