شەقلاوە پاڵەوانی کیک بۆکسینگی یانەکانی ھەولێر بوو

شەقلاوە پاڵەوانی کیک بۆکسینگی یانەکانی ھەولێر بوو
کارزان کانەبی
بەمەبەستی زیاتر گرنگی دان بە یارییەکانی کیک بۆکسینگ لە شاری ھەولێرو دەوروبەری و وەکو بەرنامەی ساڵانەی خۆی بە ئامانجی زیاتر بەرەوو پێشبردنی ئاستی ئەم یارییە لە پایتەختی کوردستان، لە ھۆڵی داخراوی سەنتەری بلوو بەسەرپەرشتی یەکێتی کیک بۆکسینگی لقی ھەولێر و بە چاودێری نوێنەرایەتی لێژنەی ئۆڵۆمپی ھەولێر پاڵەوانێتی کیک بۆکسینگی یانەکانی ھەولێرو دەوروبەری بۆ ماوەی یەک رۆژ بەرێوە چوو لە ھەردوو ئاستی پێشکەوتوان ولاوان لەم پاڵەوانیتیەکەشدا یاریزانانی ھەریەک لە یانەکانی(برایەتی، پێشمەرگەی ھەولێر،قەڵا، شەقلاوە،سەنتەری دارەتوو ،نتیشتمان ، بنکەی ھەڤالان ) کێبرکێان دەکرد لەسەر بەدەستھێنانی ئەنجامی شایستە لە پاڵەوانیتیەکە یاریزانانیش ھەوڵی زۆریان دا بۆ ئەوەی ئەنجامی یارییەکان بە سوودی خۆیان بەدەست بھێنین لە کێشە جیاوازەکان، لە بارەی ئەنجامدانی پاڵەوانێتیەکەش (محەمەد سەردار)سەرۆکی لقی ھەولێری یەکێتی کیک بۆکسێنگ گوتی: بەمەبەستی زیاتر گرنگی دان بە یارییەکانی کیک بۆکسێنگ لە شاری ھەولێرو دەوروبەری ئێمە ھەڵدەستین بە ئەنجامدانی ئەم پاڵەوانیتیە بۆ یانەکانی شاری ھەولێرو لە ھەردوو ئاستی پێشکەوتوان و لاوان لە ١٢ کێشی جیاواز بەشداریان کرد لە پاڵەوانیتیەکە بەھیوای ئەوەیان زیاتر گرنگی بە یارییەکانی کیک بۆکسینگ بدەین لە شاری ھەولێر، ئەنجامی کۆتایش بەمشێوەی خوارەوە بوو.
١-یانەی شەقلاوە
٢-سەنتەری دارەتوو
٣-یانەی قەڵا
Top