لە خولی یانە پلە دووەکانی کوردستان پیرە مەگروون و خانەقین سەرکەوتنی گرنگیان تۆمارکرد

لە خولی یانە پلە دووەکانی کوردستان پیرە مەگروون و خانەقین سەرکەوتنی گرنگیان تۆمارکرد
کارزان کانەبی
لەمیانی یارییەکانی خولی یانە پلە دووەکانی کوردستان لە ھەفتەی حەفتەمی خولەکە لە چەند یاریگایەکی شارەکانی کوردستان لە ھەردوو کۆمەلەکە ھەشت یاری گرنگ بەرێوەچوو، یانەی پیرمەگروون لە سەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی کەیوانی شاری کەرکوکی کرد لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو تیپ بە درێژایی ماوەی یارییەکە ھێرشی یەک لەدوای یەکتریام دەبردە سەر گۆڵی یەکتری وسەرئەنجامیش کوڕانی پیرەمەرگوون توانیان یارییەکە بە سوودی خۆیان بە کۆتایی بھێنین بە ئەنجامی(٢-١)گۆڵ لە تیپی کەیوانی بردەوە ھاتە پێشەنگی کۆمەلەکەی، لەسەریاریگای شاری کفریش ھەردوو یانەی کفری و پیشەسازی بەیەک گەیشتن لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو تیپ ئاستێکی مام ناوەندیان پێشکەش کردو سەرئەنجامیش ھەردوو تیپ بە گۆلێک بە خالێک یەکسان بوون لە یارییەکە، یانەی مەخموریش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی شۆریجەی کرد لەم یارییەشدا یاریزانانی چیای قەرەچووغ توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن لە یارییەکە و بەتەواوی کۆنترۆلی یاریگایان کردو بە پاڵپشتی ھاندەرانی یانەکەیان توانیان سێ خاڵی گرنگ لە یانەی شۆریجە وەربگرن و یارییەکەشیان بە ئەنجامی(٢-١)گۆڵ بردەوە و سێ خاڵی تریان خستە سەر کۆی خاڵەکانیان خۆشیان لە پێشەنگی یانەکان نزیکتر کردەوە، یانەی ئاسۆش درێژەی دا بە ئەنجامە خراپەکانی و لەسەر یاریگای ئاکرێ رووبەروی یانەی خاوەن یاریگا بووە لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی ئاکرێ توانیان یارییەکە بە ئاست و بەئەنجام ببەنەوە بە تاکە گۆلێکی بێ بەرامبەر و سێ خاڵی گرنگیان بەدەستھێنا، یانەی چەمچەماڵیش لەسەر یاریگای خۆیان و لەبەردەم ھاندەرانی یانەکەی میوانداری یانەی دووزی کرد لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی چەمچەماڵ توانیان ئاسێکی بەرز پێشکەش بکەن لە یارییەکە و توانیان بە سێ خاڵ لە یاریگا بێنە دەرەوە و ئەنجامی یارییەکەشیان بە ئەنجامی(٢-١)گۆڵ بە سوودی خۆیان بە کۆتایی ھێنا، یانەی شەقلاوەش لەسەر یاریگای خۆیان میوانداری تیپی سەید سادقی قەزای شارەزووریان کرد لەم یارییەشدا یاریزانانی شەقلاوە بە پێچەوانەی ئەنجامی یارییەکانی تر توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن و یارییەکەشیان بە ئەنجامی(٢-١)گۆڵ بە کۆتایی ھێناو سێ خاڵی گرنگیان بەدەست ھێنا، لە قەزای خەباتی سەر بەپارێزگای ھەولێریش ھەردوو یانەی خەبات و ڕانیەی دەروازە ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی خەبات توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن و یارییەکەش بە سوودی خۆیان بە کۆتایی ھێنا بە ئەنجامی(٢-١)گۆڵ و سێ خاڵی گرنگیان خستە سەر کۆی خاڵەکانیان، یانەی خانەقینیش لەسەر یاریگای خۆیان و لەبەردەم ھاندەرانیان لە یارییەکی ئاست بەرزدا ڕووبەرووی یانەی گازی باکور بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی خانەقین توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن و یارییەکەشیان بە ئەنجامی(٣-١)گۆڵ بە سودی خۆیان بەکۆتایی ھێناو پێشەنگی یانەکانیان گرت، ئەمەش ریزبەندی یانەکانە.
کۆمەڵەی یەکەم
١-خانەقین ١٣خاڵ
٢-گازی باکوور١٣خاڵ
٣-خەبات ١٢خاڵ
کۆمەڵەی دووەم
١-پیرە مەرگوون ١١خاڵ
٢-مەخمور ١١خاڵ
-کفری ١٠خاڵ
Top