لە خولی بژاردەی عێراق دھۆک و قوەی جەوییە بە خالێک ڕازی بوون
لەمیانی یارییەکانی خولی بژاردەی یانەکانی عێراقی لەسەر یاریگای دھۆک و بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆری ھاندەرانی وەرزشی ھەردوو یانەی دھۆک و قوەی جەوییەی شاری بەغداد ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە، لەتایمی یەکەمی یارییەکەشدا یاریزانانی ھەردوو تیپ بەھیوای ئەوە بوون بتوانن گۆلێک لە یارییەکە تۆماربکەن وھێرشبەرانی ھەردوو تیپیش بەر ێنماییەکانی ڕاھێنەرەکانیان پلانەکانیان لە نێو یاریگا جێ بەجێ دەکرد بەڵام نەیانتوانی ھیچ تیپێک گۆڵی یەکتری بھەژێنن، ھەرچەندە لەم تایمە یارییەکە بۆ چەند خولەکێک وەستا بەھۆی بڕانی تەزووی کارەبا، دوای ھاتنەوی کارەباش یارییەکە جارێکی تر دەستی پێکردوە بەڵام لەم تایمە ھێرشبەرانی دھۆک ھەر چەندە بە ورەیەکی یەکجار بەرزوە یارییان دەکرد بەڵام نەیانتوانی گۆڵی تیپی بەرامبەر بەھەژێنن ئەم یارییەش بەبی گۆل بە کۆتایی ھات لەم تایمە.
لە تایمی دووەمی یارییەکە یاریزانانی ھەردوو تیپ بە ریتمی تایمی یەکەم ھاتنەوە نێو یاریگا بە ئامانجی گۆرینی ئەنجامی یارییەکە ، بەڵام لەم گێمەش ڕاھێنەرانی ھەردوو تیپ نەیانتوانی ھیچ گۆڕانکارییەک لە ئەنجامی کۆتایی بگۆرن و سەرەرای ئەوەش ڕاھێنەرانی ھەردوو تیپ چەندین گۆڕانکارییان لە ریزی پێک ھاتەی یانەکەیان ئەنجامدا ، ھەرچەندە یاریزانانی دھۆک بە پاڵپشتی ھاندەرانیان ھەوڵی زۆریاندا بۆ ئەوەی ئەنجامی یارییەکە بگۆرن بەڵام گشت ھەوڵەکانیان بێسوود بوو ھەردووتیپ بەبێ گۆڵ و بەخالێک یەکسان بوون، جەوییە بەکۆکردنەوەی ٥خاڵ لە پێشەنگی یانەکان مایەوە، دھۆکیش بە٢خاڵ ھەر لە دواین ریزبەندی کۆمەلەکەی دێت، لەلایەکی دیکەوەش لە یارییەکی بەھێزدا ھەردوو یانەی مینا و نەفتی جنوب لە شاری بەسرا ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا ھەردوو تیپ بە گۆلێک و بەخالێک یەکسان بوون.
