باشترینەكانی كوردستان دەستنیشانكرا

باشترینەكانی كوردستان دەستنیشانكرا
رۆژی شەممە بە ئامادەبوونی راگەیاندنكاران و كاپتن و راهێنەرانی هەردوو خولی نایاب و پلە یەكی كوردستان، باشترین یاریزان و گۆڵپارێزی هەردوو خولی نایاب و پلە یەكی كوردستان بۆ وەرزی 2014-2015 دەستنیشانكران.
لە هۆڵی كۆنگرەی رۆژنامەوانی یانەی هەولێر بە ئامادەبوونی سەرۆك و جێگر و ئەندامانی یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان و كاپتن و راهێنەرانی یانە نایاب و پلە یەكەكانی كوردستان و ژمارەیەك لە راگەیاندنكاران، پرۆسەی دەستنیشانكردنی باشترین یاریزان و گۆڵپارێز لە هەردوو خولدا بەڕێوەچوو.
لە قۆناخی یەكەمی دەستنیشانكردنەكەدا، كە پێشتر كاری بۆ كرابوو، دەنگی راگەیاندنكاران جیاكرایەوە، كە لەسەر فۆرمی سەرپەرشتیاری راگەیاندندا و لە میانەی یارییەكاندا باشترینەكانیان دەستنیشانكردبوو، پاشان لەسەر فۆرمەكان و دەنگی بەدەستهاتوو، ناوەكان دیاریكران و ئینجا كاپتن و راهێنەرانی یانەكان دەنگیان دا، كە بەشێكیشیان ئامادەنەبوون، دواتریش سەرۆك و ئەندامانی یەكێتیی تۆپی پێ دەنگیان دا و كۆی پرۆسەكە بەم شێوەیە بەڕێوەچوو، كە تێیدا ئەنجامەكان بەم شێوەیە بوو:
باشترین یاریزانی خولی نایاب:
1-هاوكار لەتیف لە یانەی نەورۆز 17 دەنگ
2- رێكار هاشم یانەی هەندرێن 15 دەنگ
3- عەبدوڵڵا سەربەست یانەی پێشمەرگەی هەولێر 12 دەنگ.
باشترین گۆڵپارێز
1- ئیسماعیل ئەحمەد لە یانەی نەورۆز 22 دەنگ
2- عەلی عەبدولكەریم لە یانەی زاخۆ 20 دەنگ.
3- عەگید موسی لە یانەی برایەتی 18 دەنگ
4-زوهێر عەبدولجەمال لە یانەی زسَرەڤانی 17 دەنگ
باشترین یاریزانی خولی پلە یەك:
1-شاڵاو عەباس لە یانەی سیروانی نوێ 12 دەنگ
2- وڵات عەبدولرەحمان لە یانەی كۆیە 8 دەنگ.
3- مستەفا عەبدولئەمیر لە یانەی سۆلاڤ 6 دەنگ
باشترین گۆڵپارێز
1-رێباز یونس لە یانەی ئاڵتوون كۆپری 18 دەنگ.
2- هاوار خدر لە یانەی گارە 15 دەنگ
3- هەژار ئەحمەد لە یانەی دەربندیخان 13 دەنگ
گۆڵكارانی خولەكان
وەكو پێشتر دوای كۆتاییهاتنی هەردوو خول بڵاوكرایەوە، عەبدولقادر تەها لە یانەی برایەتی بە تۆماركردنی 12 گۆڵ بووە گۆڵكار.
هەروەها شاڵاو عەباس لە یانەی سیروانی نوێ بە 11 گۆڵ بووە گۆڵكاری خولی پلە یەكی كوردستان.
رێبین رەمزی
Top