لە خولی بژاردەی عێراق ئەمڕۆ دھۆک ڕووبەرووی قوەی جەوییە دەبێتەوە
لە میانی یارییەکانی خولی بژاردەی یانەکانی عێراقی لە سێ یەمی یاری چووندا بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە لەسەر یاریگای یانەی وەرزشی دھۆک لە شاری دھۆک لە کاتژمێر ٧ی ئێوارە ھەردوو یانەی دھۆک و جەوییە لە یارییەکی بەھێزدا ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە، بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی دھۆک ئامادەکارییەکی باشیان بەسەرپەرشتی حازم ساڵحی ڕاھێنەری یانەکە کردوە بەھیوای ئەوەن بتوانن قوە جەوییەی پێشەنگی یانەکان لە زەویبدەن لەبەرامبەر ھاندەرانی خۆی و لەسەر یاریگای یانەکەی، لە بەرامبەریشدا یاریزانانی یانەی جەوییە بە ھیوای سێ خاڵی یارییەکە و پاڕاستنی پێشەنگی یانەکان ھاتونەتە شاری دھۆک و دەیانەوێ بە ئەنجامی شایستە بگەرێنەوە پایتەخی عێراق، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەرکیان زەحمەت دەبێت کاتێک لە بەردەم ھاندەرانی تیپی میوان ڕووبەرووی تیپی خاوەن یاریگا دەبنەوە، لەبارەی ئامادەکارییەکانی یانەی دھۆکیش حازم ساڵح ڕاھێنەری تۆپی پێی یانەی وەرزشی دھۆک راگەیاند گوتی: بۆ ئەم یارییە ئامادەکارییەکی باشمان کردوە بۆ ئەوەی بتوانین ئەنجامێکی شایستە بەدەست بھێنین، یاریزانان بەلێنی سەرکەوتنیان داوە لە یارییەکەو ھیچ گرفتێک لە ریزی یانەی دھۆک بوونی نییە، یانەی جەوییەیش یانەیەکی باشە و خاوەنی کۆمەلێک یاریزانی پیشەگەرە ئێمەش پشتمان بە ھاندەران و یاریگا قایمە و یاریزانانی خۆشمان ماتمانەی تەواومان بە ئەوان ھەیە کە دەتوانن سەرکەوتن بەدەست بھێنین، لە یاری ڕابردووش ئاستێکی باشمان پێشکەش کرد بەڵام نەمانتوانی ئەنجامی یارییەکە بە سوودی خۆمان بەکۆتایی بھێنین، ھیوای ئەوەم ھەیە ئەمڕۆ قەرەبووی ئەوە بکەینەوە و بتوانین بە بەدەست ھێنانی ئەنجامی شایستە قەرەبووی ئەنجامە خراپەکانی یاری ڕابردوو بکەینەوە، داوا لە ھاندەرانی یانەکەشمان دەکەن بێنە یاریگاو پشتگیری تیپەکەیان بکەن بۆ ئەوەی بە سێ خاڵ لە یارییەکە بێنە دەرەوە، جێگای ئاماژە پێکردنە یانەی جەوییە خاوەنی ٤خاڵەو لە پێشەنگی یانەکان دێت، دھۆکیش تەنیا یەک خاڵی ھەیە و لە دواین ریزبەندی کۆمەڵەکەی دێت.
