ئەمڕۆ پاڵەوانێتی کیک بۆکسینگی یانەکانی ھەولێر ئەنجام دەدرێت
بەمەبەستی زیاتر گرنگی دان بە یارییەکانی کیک بۆکسینگ لە شاری ھەولێرو دەوروبەری و وەکو بەرنامەی ساڵانەی خۆی بە ئامانجی زیاتر بەرەوو پێشبردنی ئاستی ئەم یارییە لە پایتەختی کوردستان، بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە لە ھۆڵی داخراوی سەنتەری بلوو بەسەرپەرشتی یەکێتی کیک بۆکسینگی لقی ھەولێر و بە چاودێری نوێنەرایەتی لێژنەی ئۆڵۆمپی ھەولێر پاڵەوانێتی کیک بۆکسینگی یانەکانی ھەولێرو دەوروبەری بۆ ماوەی یەک رۆژ بەرێوە بچێت، لە بارەی ئەنجامدانی پاڵەوانێتیەکەش (محەمەد سەردار)سەرۆکی لقی ھەولێری یەکێتی کیک بۆکسێنگ بۆ سایتی گوڵان گوتی: بەمەبەستی زیاتر گرنگی دان بە یارییەکانی کیک بۆکسێنگ لە شاری ھەولێرو دەوروبەری ئێمە ھەڵدەستین بە ئەنجامدانی ئەم پاڵەوانیتیە بۆ یانەکانی شاری ھەولێرو دەوروبەری پێش بینی دەکەین شەش یانە لە ئاستی پێشکەوتوان لە ١٢ کێشی جیاواز بەشداری پاڵەوانیتیەکە بکەین، پێش بینی ئاستی پاڵەوانیتیەکە ئاستێکی بەرز بێت ، ئێمە وەکو یەکێتی لقی ھەولێر بەردەوام دەبین لە خزمەت کردنی ئەم یارییە لە شاری ھەولێرو و ئەم یارییە ھەواداری خۆی ھەیە، ھەرچی پێویست بێت ئێمە ئەنجامی دەدەین.
