یاسر قاسم لە خولی ئینگلیزی نزیكە

یاسر قاسم لە خولی ئینگلیزی نزیكە
دوای ئەوەی ئەستێرەی هەڵبژاردەی عێراق و یانەی سوێندن تاون ئاستێكی بەرزی لە جامی نەتەوەكانی ئاسیا پێشكەش كرد و بووە جێگەی ستایشی هەموو چاودێرانی وەرزشی و هەروەها لە خولی پلە دووی ئینگلیزی ئەستێری یانەكەی بوو و تەنیا یەك هەنگاوی بۆ سەركەوتن بۆ خولی پلە یەكی ئینگلیزی مابوو، بەڵام لە دواین یاری تووشی دۆرانێكی قورس هاتن و نەیانتوانی سەركەون.
بۆیە ئێستا لە رۆژنامەكان قسە و باسێكی زۆر سەبارەت بە دوا رۆژی ئەم یاریزانە دەكرێت، كە گرێبەستی لە چەندین دیاری خولی نایابی ئینگلیزی بۆ هاتووە لەوانە (كوێنز پارك رینجرز)، بەڵام یانەی نۆریتش سیتی، كە ئەمساڵ بۆ خولی پلە نایابەكانی ئینگلیزی سەركەوت لە پەیجی فەرمی خۆیدا لە تۆرە كۆمەڵایەتی تویتر هەواڵێكی بڵاوكردووە سەبارەت بە كردنەوەی دەرگای گفتوگۆ لەگەڵ یاسر قاسم بۆ ئەوەی لە وەرزی داهاتوو لە ریزی ئەم یانەیە یاری بكات، بەڵام پاش دوو كاتژمێر ئەم هەواڵە لەم ماڵپەر رەشكرایەوە.
تا ئێستا بەفەرمی لە لایەن یاریزانی ناوبراو و هەروەها یانەی نۆریتش راست و دروستی ئەم هەواڵە باس نەكراوە و هەروەها رەتیش نەكرایتەوە.
هەرچەندە یاسر قاسم چەندین گرێبەستی گرانبەهای لە خولەكانی كەنداو بۆ هاتووە، بەڵام ئەو هەمووی رەتكردەوە ئامانجی ئەم یاریزانە و خەونی گەورەی یاریكردنە لە خولی نایابی ئینگلیزی.
رێبین رەمزی
Top