کەرکوک بڕیاری یەک لای کەرەوەی نەداوە

کەرکوک بڕیاری یەک لای کەرەوەی نەداوە
کارزان کانەبی
دوای ئەوەی لە ناوەڕاستی قۆناغی دووەمی خولی نایابی یانەکانی کوردستان دۆخی یانەی وەرزشی کەرکوک بەروو ئالۆزی دەچوو لە خولەکە و یانەی کەرکوکیش لە دواین ریزبەندی یانەکان بوو، دەستەی کارگێڕی یانەکە بەفەرمی لە شێونی عیماد قادری ڕاھێنەری یانەکە عەبدوللا مەحمودی بە ڕاھێنەری یانەکە دیاری کرد بۆ ئەوەی ئاستی یانەکە بەرز بکاتەوە و کەرکوکیش لە مەترسی دابەزین رزگار بکات، لە دوای وەرگرتنی سەرپەرشتی مەشقی یانەکەش عەبدوللا مەحمود بە ھێنانی چەند یاریزانێکی بەتوانا توانی دۆخی یانەکە باش بکات و چەندین ئەنجامی شایستە بەدەست بھێنێت و یانەکە لە دواین پلەکانی ریزبەندی یانەکان بباتە پلەی نۆیەمی ریزبەندی یانەکان ٢٧خاڵ، لە ئێستاشدا تاکو ئێستا دەستەی کارگێری عەبدوللا مەحمود بەفەرمی رێک نەکەوتنە لەسەر مانەوە یان دەستبەرداربوون لە یانەکە لەم بارەشەوە موراد بەزاز گوتی: عەبدوللا مەحمود یەکێکە لە ڕاھێنەرە بەتواناکانی سەر ئاستی کوردستان، ئەو توانای ئاستی یانەی کەرکوک بەرز بکاتەوە یانەکەشمان لە قەیرانی دابەزین رزگار بکات ئەوەش بۆ ئێمە دەستکەوتێکی گرنگە، بەڵام تاکو ئێستا دەستەی کارگێری یانەکەمان کۆنەبۆتەوە لەسەر پرسی قسە کردن لەسەر مانەوە یان نەمانەوی ڕاھێنەری یانەکەمان، چونکە تازە خولی کوردستان تەواوە بووە بۆیە تاکو ئێستا قسە نەکراوە ، لە چەند رۆژی داھاتوو دەستەی کارگێری یانەکەمان ڕەنگە لەگەڵ دەستەی ڕاھێنەرانی یانەکەمان کۆببنەوە بۆ ئەوەی بتوانن بگەوینە رێکەوتن قسە لەسەر چارەنوسی ڕاھێنەری یانەکەمان بکرێت، ئێمە ئەمساڵ بە قۆناغێکی خراپ رۆیشتوین لە قۆناغی یەکەم و سەرەتای قۆناغی دوەمیش ھەندێک بارودۆخمان خراپ بوو ، بەڵام دوای ئەوەی کاپتن عەبدوللا مەشقی یانەکەی وەرگرت توانیمان بە ھیمەتی ھەموو لایەک ئاستی تیپەکەمان بەرز بکەینەوە.
Top