یانەی هەولێر ئەكادیمیای پێگەیاندنی یاریزان دەكاتەوە
ئەم ئەكادیمیە بۆ یاریزانان لە تەمەن (9) ساڵ تا (16) ساڵ دەبێت و یاریزانان لەسەر نوێترین بواری مەشق و راهێنان تایبەت بەم تەمەنە مەشقیان پێ دەدرێت و ئەو كەسانەی كە بەهرەیان هەیە و لە لایەن راهێنەرەكان دەستنیشان دەكرێن بۆ ئەوەی لەگەڵ تیپەكانی لاوان و تازەپێگەیشتووانی هەولێر چانسی یاریكردنیان پێ دەدرێت و لە هەمان كاتدا بەشداربووان چانسی ئەوەشیان دەبێت، كە راهێنەران كەسانی بەهرەمەند دەستنیشان دەكەن بۆ ئەوەی بەشداری لە مەشق و راهێنان لە ئیتاڵیا و ئەوروپا ئەنجام بدەن لەگەڵ ئەكادیمیا بەناوبانگەكانی جیهان و ئیتاڵیا.
وا بڕیارە بەم نزیكانە وادی دەستپێكردن و ناونووسین دەستپێدەكات و كەسانی ئارەزوومەند لەم تەمەنە دیاریكراودا دەتوانن ناوی خۆیان بنووسن، بەشداری كردن لەم ئەكادیمیە بە خۆرایی نییە، بەڵكو بە پارەیە.
رێبین رەمزی
