ئەحمەد ئیبراھیم لە قەتەر و ئیمارات و سعودیە دواکراوە

ئەحمەد ئیبراھیم لە قەتەر و ئیمارات و سعودیە دواکراوە
کارزان کانەبی
دوای ئەوەی ئەحمەد ئیبراھیم لە یانەی وەرزشی ھەولێرەوە پەیوەندی بە خولی یانەکانی ئیماراتی کردو لەگەڵ یانەی عەجمانی ئەو وڵاتە توانی لە خولی ئیمارات و لەگەڵ ھەڵبژاردەی عێراقی لە یارییە دۆستانەکان توانی ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات، لە ئێستادا بەھۆی ئەوئاستە بەرزەی لە سێ یانەکانی خولەکانی ولاتانی عەرەبی پەیوەندیی پێوە کراوە بۆ ئەوەی یاری بۆ یانەکانیان بکات، لەبەرامبەریش یانەی عەجمانی ئیماراتی داوای نوێ کردنەوەی گرێبەستیان لێکردوە، لە ئێستادا ئەحمەد ئیبراھیم کە دووچاری پێکان ببوو لە یاری نێوان ھەردوو ھەڵبژاردەی عێراق و کۆنگۆ بۆیە بڕیاری کۆتایی نەداوە لەسەر ئەوەی ئایا چارەنووسی لەگەڵ کێ دەبێت، چاوەڕوانی ئەوەیە بتوانێ گرێبەستێکی گران بەھا مۆربکات لە خولەکان، بۆیە ھەریەک لە یانەکانی بەنی یاس و زەفەر و شەعب لە خولەکانی قەتەر و ئیمارات و سعودیە لە دوای ئەوە یاریزانان بۆ ئەوەی بەھەر جۆرێک بێت ڕازی بکەن و گرێبەستی گران بەھای پێشکەش بکەن بۆ یاری کردن لە ریزی یانەکانیان، بە ھۆی ئاست بەرزی لە ھێلی بەرگری و پێویستی ئەو یانانە بە تواناکانی ئەو یاریزانە عێراقیە ھەموو چاوەکان لەسەر ئەحمەدە، بەڵام لە ئێستادا ئەحمەد لە ھەولی ئەوەیە بتوانێ بە زووترین کات بۆ یاریگاکانی عێراق بگەرێتەوە و دەست بە مەشقەکان بکاتەوە ئەوکاتەش بڕیاری کۆتایی لەسەر چارەنووسی خۆی بدات لە ژیانی پیشەگەری کە یاری بۆ چ یانەیەک دەکات، ئەحمەد ئیبراھیم لەریزی یانەی ھەولێرەوە توانی خۆی بگەێنێتە ریزی ھەڵبژاردەی عێراق و دواتریش روو لە یانەکانی ولاتانی عەرەبی بکات.
Top