یاریزانان بۆ هەڵبژاردەی لاوانی كوردستان بۆ پاڵەوانیەتیی نەرویج تاقی دەكرێنەوە
ستافی مەشقی هەڵبژاردەی كوردستان لە ئاستی لاوان، كە پێكهاتوون لە راهێنەر ئەرسەلان جەلال و یاریدەرەكانی فەتحی قەرەنی و جوتیار موحسین، لیستێكی بەرایی لە یاریزانان بڵاوكردەوە كە لە 73 یاریزان پێكهاتووە و بانگهێشتی مەشقەكان كراون.
ستافی راهێنەران، مەشقەكانی هەڵبژاردەی لاوان بۆ تاقیكردنەوەی یاریزانان لە رۆژی دووشەممە 26-5-2015 تاكو هەینی 29-5-2015 ئەنجامدەدات، كە رۆژی دووشەممە لە یاریگەی بروسك و رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە و هەینی لە یاریگەی ناوەندی وەرزش و لاوانی عەنكاوە ئەنجامدەدات.
یاریزانە بانگهێشتكراوەكان بریتیین لە:
سیداد عەلی ، محەمەد حەسەن ، هەڵۆ محەمەد (یانەی سلێمانی)، رێكار حەبیب ، كۆژین شێرزاد ، سەروەر حەمید (یانەی پێشمەرگەی سلێمانی)، بەرهەم حەسەن ، عیماد محەمەد، پاساك كاوە (یانەی سیروانی نوێ)، لهۆن مەهدی ، رێبوار ئاراس، كارزان مستەفا (یانەی هەڵەبجەی شەهید)، هاوڕێ ئەنوەر، پاڤێل نوری، ئومێد ئەسعەد (یانەی شێروانە)، عەبدولقادر ئیبراهیم، عەلی مەولود ، ویسام ئەنوەر (یانەی خانەقین)، محەمەد سامی ، هیشام هاشم (یانەی كەركووك)، دانەر جەلال (یانەی شەهیدان)، سەربەست فەرحان، محەمەد سیروان (یانەی چەمچەماڵ)، بڕوا زاهیر، هۆگر عەبدوڵڵا ، موراد رەحیم (یانەی نەورۆز)، نیاز مەغدید، ساڵح محەمەد ئەحمەد، دیار تاریق ، كاژین رەشید، هەرێم تەحسین ، سەردار یاسین، ئەحمەد سەرتیپ (یانەی هەولێر)، كەریم مامەند ، سەفین مەنسور، محەمەد كامەران، كاردۆ كەمال، بۆتان دەهام ، سەربەست سەردار (یانەی برایەتی)، دلۆڤان دڵشاد، عەبدولباست كازم، رەوا یوسف ، دیار حەسەن، محەمەد مەحمود، رێبوار جەواد ، وریا ئازاد (یانەی پێشمەرگەی هەولێر)، بیلال كاوەیس، رێبوار عەبدولخالق، هەنگاو محەمەد ، ئەكرەم تاریق، قاسم محەمەد (یانەی هندرێن)، ئەحمەد ئازاد، ئیبراهیم حەیدەر، دژوار ئیسماعیل، محەمەد عومەر، وریا كامەران ، ئاراس عەزیز ، سیروان فەخری (یانەی بروسك)، حوسێن تاریق، سەعید عەبدولواحید، ئەلەند موئەیەد، سیانێد ئەكرەم (یانەی دهۆك)، سەفین عەبدولخالق (یانەی ئارارات)، حەسەن ئەحمەد، دلێر تەیار، وشیار حوسێن، عومەر عومەر (یانەی زاخۆ)، جیهاد موحسین ، ڤەگێر سەڵاح، ئیبراهیم سەلیم، سامان سلێمان رەمەزان، سیزار حەیدەر (یانەی زێرەڤانی،) كادل عەبدولخالق (یانەی گارە).
تێبینی: ئەو یاریزانانەی لەو لیستەدا ناویان هاتووە و لەدایكبووی 1995ن، رۆژی چوارشەممە 27-5-2015 كاتژمێر 4ی ئێوارە لە یاریگەی ناوەندی وەرزش و لاوانی عەنكاوە بۆ مەشق و تاقیكردنەوە ئامادەبن و رۆژی دووشەممە ئامادەنەبن.
