لە خولی بژاردەی عێراقی شەممەی داھاتوو دھۆک بە ھیوای سەرکەوتن ڕووبەرووی نەفتی جنوب دەبێتەوە
لە درێژەی یارییەکانی خولی بژاردەی یانەکانی عێراقی بڕیارە ڕۆژی شەممەی داھاتوو لە شاری وەرزشی بەسرە لە پارێزگای باسرە لە باشوری عێراق یانەی دھۆک لە یارییەکی گرنگ و ئاست بەرزدا ڕووبەرووی یانەی نەفتی جنوبی خاوەن یاریگا دەبێتەوە، بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی یانەی دھۆک بە وەرەیەکی بەرزەوە گەشتی شاری بەسرەیان کردوە بەھیوای ئەوەن بە ئەنجامی شایستەوە بگەرێنەوە شاری دھۆک، ھەرچەندە یانەی نەفتی جنوب جگە لە خولی عێراق ھیچ خولێکی تری نییە بەشداری تێدا بکات، لەبەرامبەریشدا یانەی دھۆک رۆژی چوارشەممە لە خولی کوردستان یاری کردوە و لە خولی عێراقیش بە ھەمان یاریزانان بەشدارە بۆیە چاوی لەوەیە لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی شایستە بگەرێتەوە لەگەڵ ئەوەشدا کە یانەی دھۆک تیپی یاریزانە کوردەکانی نوێنەری کوردستان دەیانەوێ بیسەلمێنن کە بە پشت بەستن بە یاریزانانی شارەکەیان دەتوانن ئەنجامی شایستە بەدەست بھێنین، لەبەرامبەریش یانەی نەفتی جنوب کە خاوەنی لە دواین ریزبەندی کۆمەلەکەی دێت و ھیچ خالێکی نییە دەیەوێت لەسەر دەستی یانەی دھۆک ھەنگاوی گەورە بھاوێت، لە بارەی ئامادەکارییەکانی یانەی دھۆکیش محەمەد عەلی لە راگەیاندنی یانەی وەرزشی دھۆک راگەیاند گوتی: ئێمە ئامادەکارییەکی باشمان کردوە بۆ ئەم یارییە گرنگە ھەرچەندە لەم یارییەدا ئەرکمان زەحمەتدەبێت، چونکە لە دەرەوەی یاریگای خۆمان دەجەنگین بەڵام یاریزانە کوردەکانی شارەکەمان ھەموو ئامادەن و ھیچ گرفتێک لە تیپی دھۆک نییە جگە لە ماندبوونی یاریزانان نەبێت کە ئەوان لە یەک خوڵ بەشدارن و ئێمەش لە دوو خول، دەتوانین بۆ ھەموو لایەک بیسەلمێنین کە یاریزانانی ئێمە شایستەی ھەموو شتێکن چونکە ھیچیان لە یاریزانانی شارەکانی تر کەمتر نییە و بەھیوای ئەوەشین بە ئەنجامی شایستەوە لە شاری بەسرە بگەرێتەوە دھۆک، حازم ساڵحی ڕاھێنەری یانەکەشمان پلانی تۆکمەی داناوە بۆ ئەوەی ئەنجامی شایستە لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەدەست بھێنیت و کێبرکێ لەسەر بەدەستھێنانی ئەنجامی شایستە بکات لە خولەکە، ئەوەی گرفت بێت لەریزی یانەکەمان نییە و متمانەی تەواومان بەخۆمان ھەیەکە ئەنجامی باش بەدەست دەھێنین، یارییەکەش لە کاتژمێر٣٠-٤ ئێوارە بەرێوە دەچێت.
