سه‌رۆكی فه‌ڵه‌ستین پێشوازی له سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان كرد
سه‌فین كانه‌بی سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان له میانه‌ی گه‌شته‌كه‌یدا بۆ فه‌ڵه‌ستین، دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ چاوی به سه‌رۆكی فیفا جۆزیف سیپ بلاته‌ر كه‌وت، هه‌ر دوێنێ شه‌و له میواندارییه‌كی تایبه‌تدا بووه میوانی سه‌رۆكی فه‌ڵه‌ستین مه‌حموود عه‌باس.
كانه‌بی له لێدوانێكدا به سایتی یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستانی راگه‌یاند: شه‌وی رابردوو له لایه‌ن سه‌رۆكی فه‌ڵه‌ستین به‌ڕێز مه‌حموود عه‌باس میوانداریكراین و به‌ڕێزیان خۆشحاڵیی خۆی به بینینی ئێمه پێشان دا و هه‌روه‌ها رێز و سڵاوی خۆی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی كوردستان مه‌سعود بارزانی و سه‌ركردایه‌تی كوردستان كرد.
هه‌روه‌ها گوتی: "سه‌رۆكی فه‌ڵه‌ستین خۆشحاڵه به سه‌ركه‌وتنه‌كانی گه‌لی كوردستان له شه‌ڕی دژ به تیرۆر و هه‌روه‌ها به ئارامیی شاره‌كانی كوردستان، هه‌روه‌ها پێیراگه‌یاندین كه كوردستان له هه‌ر بۆنه‌یه‌كی وه‌رزشی كه له فه‌ڵه‌ستیندا بێته ئه‌نجامدان، له پێشه‌وه‌ی به‌شداربووان ده‌بێت و كورد له‌لای فه‌ڵه‌ستینییه‌كان هه‌رده‌م جێگه‌ی رێز و بایه‌خن و په‌یوه‌ندییه‌كی به‌تین له نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه.
سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان دیداره‌كه‌ی به دیدارێگی گرنگ و مێژوویی وه‌سف كرد و رایگه‌یاند هاوكاری و پشتگیریی فه‌ڵه‌ستین بۆ تۆپی پێی كوردستان له داهاتوودا سوود و به‌رهه‌می خۆی ده‌بێت.
هاوكات رایگه‌یاند كه داوه‌تنامه‌ی پێشكه‌ش به سه‌رۆك و ئه‌ندامانی یه‌كێتیی تۆپی پێی فه‌ڵه‌ستین كردووه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی كوردستان بكه‌ن و په‌یوه‌ندییه‌كان هێشتا به‌هێزتر بكه‌ن.
فۆتۆ: رائید عه‌مرۆ - فه‌ڵه‌ستین
